یاسای هۆزایه‌تی



یاسای هۆزایه‌تی

Ù¾ÛŽØ´ په‌یدا بوونی ئیسلام، عه‌ره‌بی حیجاز په‌یره‌وی حكومه‌ت نه‌بوو، وه‌ ده‌سته‌ Ùˆ دامه‌زراوه‌یه‌كی رامیاری نه‌ بوو. جا له‌م رووه‌وه‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یان جیاوازێكی ته‌واوی هه‌بوو له‌گه‌ڵا ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران Ùˆ رۆم، چونكه‌ له‌م دو وڵاته‌ كه‌ دراوسێی نیمچه‌ دورگه‌ی عه‌ره‌ب بوون حكومه‌تێكی ناوه‌ندیان هه‌بوو كه‌ كاروباری ته‌واوی خه‌ڵك له‌ سه‌راسه‌ری وڵات به‌رێوه‌ ئه‌برد، یاسا Ùˆ بریاره‌كانی له‌ ته‌واوی وڵات جا به‌جێ ئه‌كرا. به‌ڵام له‌ حیجاز وه‌ به‌ شێوه‌ی گشتی له‌ باكوور وناوه‌ندی نیمچه‌ دورگه‌ كه‌ یه‌ك حكومه‌ت Ùˆ هێزی ناوه‌ندی نه‌بووه‌، وه‌ هه‌تا له‌ شاره‌كانیش هه‌ر نه‌بوو، بناغه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی عه‌ره‌ب هۆزایه‌تی بوو یاسای رامیاری Ùˆ كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌ سه‌ر بناغه‌ی یاسایه‌كی هۆزایه‌تی بوو، یاسای رامیاری Ùˆ كۆمه‌ڵایه‌تیشیان  هه‌ر له‌ سه‌ر بناغه‌ی یاسایه‌كی هۆزایه‌تی به‌رێوه‌ ئه‌چوو ئه‌و جۆره‌ یاسایه‌ له‌ ته‌واوی كارو ڵایه‌نه‌كانی ژیان خۆی ئه‌نواند، له‌م یاسایه‌ كه‌سایه‌تی وناساندنی تاكه‌ تاكه‌ی كۆمه‌ڵا ته‌نیا به‌ Ù‡Û†ÛŒ ڵایه‌نگری بۆ یه‌كا له‌ هۆزه‌كان دیاری ئه‌كرا.

رێكخستنی ژیانی هۆزایه‌تی نه‌ ته‌نیا له‌ نێوان بیاوان نشینه‌كان، به‌ڵكو له‌ شاره‌كانیش به‌جوانی ده‌ر ئه‌كه‌وت. له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ر هۆزێك به‌ وڵاتێكی سه‌ر به‌خۆ ئه‌ژمێردرا په‌یوه‌ندی و هاتووچوو له‌نێوان هۆزه‌كان ئه‌توانین بڵێین وه‌كو په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وی ئه‌مرۆى وڵاتان بووه‌.

په‌یوه‌ندى نه‌ژاد

له‌ ناو عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا «میلله‌ت» یان «نه‌ته‌وایه‌تی» له‌ سه‌ر بناغه‌ی تایبه‌تی وه‌كو یه‌ك ئایین، یه‌ك زمان، وه‌یان مێژووی هاوبه‌ش نه‌بوو. به‌ڵكو هۆز له‌ كۆمه‌ڵه‌ خانه‌دانێك كه‌ خزمایه‌تی تاك تاك به‌یه‌ك ئه‌یان به‌ستێته‌وه‌ پێك هاتبوو، وه‌ یه‌كگرتن له‌ نێوانیان دورست ئه‌كرد، به‌و جۆره‌ خزمایه‌تى یه‌ك نه‌ژادی و یه‌ك پشتی له‌ نێوانیاندا پێك هێنابووه‌ چونكه‌ خه‌ڵكی یه‌ك هۆز خزمایه‌تىیان به‌یه‌ك خوێن ئه‌زانی[1].

له‌ خانه‌دانێك چه‌ند چادر نشین هه‌بوو، وه‌ كۆمه‌ڵێك چادر نشین، هۆزیان پێك ئه‌هێنا. وه‌ هه‌تا دامه‌زراوه‌كانی نقابه‌كانی گه‌وره‌ی هۆزه‌كان وه‌كو جووه‌كان (یه‌هودىیه‌كان) له‌ سه‌ر بناغه‌ى یه‌ك خوێنى ویه‌ك پشتی بوو،وه‌چادره‌كانی هۆزَیك هه‌موو له‌نزیك یه‌كتر هه‌ڵیان ئه‌دا وه‌ له‌ ئه‌نجامدا هۆزێكی چه‌ند هه‌زار نه‌فه‌ریان پێك ئه‌هێنا، وپاشان یه‌كیان ئه‌گرت و پێكه‌وه‌ كاره‌كانی ئاژه‌ڵدارى و كۆچكردنیان ئه‌نجام ئه‌دا[2].

سه‌رۆكى هۆز

ڵاى عه‌ره‌ب نوێنه‌رو سه‌رۆكی هۆز «شێخ»[3]ى پێ ئه‌وترا. شێخ هه‌میشه‌ له‌ته‌مه‌ندا گه‌وره‌ترین پیاوی هۆزه‌كه‌یه‌. سه‌رۆكایه‌تی هۆز له‌ئه‌نجامی كه‌سایه‌تێكی مه‌زن، یان پیاوێكی خاوه‌ن ئه‌زمون وئاقڵا، وه‌یان بوێرو نه‌ترس كه‌ به‌رگرى له‌ هۆزه‌كه‌ى له‌ به‌رامبه‌ر دوژمن بكات، وه‌ جار وایه‌ به‌ هۆی سه‌روه‌تی زۆره‌وه‌ ئه‌و سه‌روكایه‌تییه‌ به‌ده‌ست دا. كه‌سێك كه‌بۆ شێخ بوون هه‌ڵا ئه‌بژێردرا ئه‌بێ سیفاتی چاك و مه‌ردانه‌ی هه‌بى وه‌كو:ده‌ست كراوه‌یی، ئازایه‌تی، سه‌بر، نه‌رمی و قاڵب سوكی[4].

سه‌رۆكی هۆز یان Ø´ÛŽØ® له‌ كاروباری دادگایی،شه‌رِوكاره‌كانی گشتی دیكتاتۆریه‌تی ناكات به‌ڵكوله‌گه‌ڵا ئه‌نجومه‌نی ریش سپییانی هۆزكه‌ ÛŒ ته‌گبیر ئه‌كات، چونكه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ به‌و سه‌رۆكایه‌تىیه‌ هه‌ڵیان بژاردوه‌، تاكاتا Ù„ÛŽÛŒ  رازیین ئه‌و هه‌ر سه‌رۆكه‌[5]. وه‌ له‌ هه‌موو بارو دۆخێكدا به‌حوكمی داب ونه‌ ریتا ته‌واوی ئه‌ندامانی هۆز په‌یره‌وی Ù„ÛŽÛŒ ئه‌كه‌ن Ùˆ له‌ قسه‌ی ده‌رناچن، وه‌ له‌ دوای مردنی سه‌رۆك هۆز پیاوێكی لییاقه‌تدار وه‌ خاوه‌نی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد له‌ شوێنىدا ئه‌نرا. جا ئه‌و كه‌س Ú† پیاوێكی گه‌وره‌ Ùˆ ریش سپی با یان كوری گه‌وره‌ی سه‌رۆكی پێشوو با.

ئایینی ئیسلام له‌ به‌رامبه‌ر یاسای هۆزایه‌تی راوه‌ستاو له‌ناوی برد، وه‌هپچ بایه‌خێك به‌نه‌ژادو خوێن كه‌ بناغه‌ی ئه‌و یاسایه‌ بوو نه‌دا، وه‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ ئیسلام دایمه‌زراند له‌ سه‌ر بناغه‌ى یه‌ك باوه‌ری (وحدة‌ العقیده‌) وئیمان بوو كه‌ به‌هێزترین په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تیی دروست كرد، وه‌ به‌م جۆره‌ «باوه‌رى هاوبه‌ش» له‌ شوێنی «خوێنى هاوبه‌ش» دانا وه‌ هه‌موو باوه‌رداران وه‌كو برا به‌یه‌ك ئه‌ناساند[6]، وه‌ به‌م جۆره‌ بناغه‌ی هه‌یكه‌لى كۆمه‌ڵایه‌تی عه‌ره‌ب سه‌رو ژێر كرد.

 

خۆ په‌سه‌ندی هۆزایه‌تی

خۆ په‌سه‌ندی: له‌ جیاتی وشه‌ی «تَعَصُبْ»م به‌كار هێناوه‌ وه‌ خۆ په‌سه‌ندى له‌ پله‌ی روحی هۆزه‌، وه‌نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیاو با چه‌ندو چۆن مل كه‌چی هۆزه‌كه‌یه‌تى، به‌شێوه‌ی گشتى خۆپه‌سه‌ندی ڵاى بیاوان نشینه‌كان، وه‌كو نیشتیمان په‌ره‌ستی زیاده‌ره‌و وایه‌[7].ئه‌وه‌ ی كه‌ كه‌سێكی شارستانی له‌ رێگای وڵات و ئایین، یان له‌ به‌رامبه‌ر ره‌گه‌زی خۆی ئه‌نجام ئه‌دات عه‌ره‌بی بیاوانی هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هۆزه‌كه‌ی خۆی ئه‌نجام ئه‌دات، وه‌ له‌ پێناویدا ده‌ست له‌ هه‌موو كارێك ئه‌دات گه‌ر چی به‌ ته‌واوبوونی گیانیشی با[8].

له‌ ناو عه‌ره‌بی بیاوانی ره‌فتار و كرداری تاك تاكی هۆزه‌كان له‌گه‌ڵا یه‌كتر وه‌كو براو كورِه‌ مام و خزمان له‌و په‌ری خۆپه‌سه‌ندی دایه‌، عه‌ره‌بی بیاوانی هه‌ر چۆنێك با پشتی خزمانی خۆی ئه‌گرا چ هه‌ڵه‌ی كردبا یان نه‌كردبا، زوڵمی كردبا یان زوڵم لێى كرابا هیچ جیاوازێیكی بۆ نییه‌. له‌ بیر و رای عه‌ره‌بی بیاوانی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك یارمه‌تی و پشت گیرى برا و كورِه‌ مامی خۆی نه‌كات شه‌رِافه‌ت و ئابروی له‌كه‌دار ئه‌بێ، بۆیه‌ له‌م باره‌وه‌ ئه‌لێن: یارمه‌تی برای خۆت بده‌ چ زوڵمی لێى كرابا وه‌ چ زوڵمی كردبا.

شاعیری عه‌ره‌ب له‌م باره‌وه‌ وتویه‌تی:



1 2 3 4 5 6 next