باپیرانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و اله



باپیرانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و اله

پشتاوپشتی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌دصلی الله علیه و اله تا باپیری بیستم بریتین له‌: عه‌بدولموته‌لیب كورِی هاشم كورِی عه‌بدولمه‌ناف كورِی قوسه‌ی كورِی كیڵاب كورِی مورِرِِِه‌ كورِی كه‌عب كورِی لوئه‌ی كورِی غالیب كورِی فیهر كورِی مالك كورِی نه‌زر (نضر) كورِی كینانه‌ كورِی خوزه‌یمه‌ كورِی مودریكه‌ كورِی ئیلیاس كورِی «موچر» كورِی نیزار كورِی مه‌عه‌د كورِی عه‌دنانه‌[1].

به‌ڵام ناوی پشته‌كانی تر تا ئه‌گاته‌ حه‌زره‌تی ئیسماعیل كورِی حه‌زره‌تی ئیبراهیم قسه‌ى جیاوازیان له‌ سه‌ره‌[2]. ئه‌گێرنه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام صلی الله علیه و اله كاتی پشتی ئه‌ژمارد هه‌ر كه‌ گه‌یشته‌ عه‌دنان پشته‌كانی تری باس نه‌ئه‌كرد وئه‌یوت به‌سه‌[3]. وبه‌خه‌ڵكیش ئه‌یفه‌رموا هه‌ر هه‌تا عه‌دنان بژمێرن به‌سه‌[4]، وه‌ له‌ باره‌ى ئه‌وانه‌ كه‌ پشت ناس بوون وه‌ باپیرانی له‌ نێوان عه‌دنان و ئیسماعیل ئه‌ژماردن ئه‌یفه‌رمو: «ئه‌وانه‌ له‌ پشت ناسی درۆ ئه‌كه‌ن»[5].

له‌ سه‌ر بناغه‌ی دابه‌شكردنی هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب بۆ دو گرۆپ  قه‌حتانی (قحطانی) Ùˆ عه‌دنانی[6]ØŒ قوره‌یش چون ئه‌چنه‌ سه‌ر پشتی عه‌دنان كه‌ باپیری بیسته‌می پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌، خۆیان به‌ عه‌ره‌بی عه‌دنانی ئه‌ژمێرن. له‌ ناو عه‌ره‌به‌كانی عه‌دنانی ئه‌و تیرانه‌ Ùˆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌ پشت ئه‌گه‌نه‌ «نه­Ú†Ø±Â»­ كورِی كینانه‌ هه‌موویان به‌قوره‌یشی دائه‌نرێن چونكه‌ قوره‌یش ناو  یان  نازناوی ئه‌و بووه‌[7].

هۆزی قوره‌یش[8] خاوه‌نی تیره‌ و لق و پۆێكی جۆراو جۆره‌ وه‌كو: هۆزی مه‌خزوم، هۆزی زوهره‌، هۆزی ئومه‌یه‌، هۆزی سه‌هم، هۆزی ئه‌سه‌د وه‌ هۆزی هاشم[9]، كه‌ حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله له‌م تیره‌یه‌یه‌.

 

كه‌سایه‌تی عه‌بدولموته‌لیب

له‌ نێوان باپیره‌كانی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله زۆربه‌ى زانسته‌كانمان له‌ باره‌ی عه‌بدولموته‌لیبه‌، كه‌ ئه‌كاته‌ باوك باوكی ئه‌و حه‌زره‌ته‌ چونكه‌ له‌ سه‌رده‌می ئیسلام نزیك بووه‌.

عه‌بدولموته‌لیب كه‌سایه‌تێكی خۆشه‌ویست، به‌خشه‌نده‌، ئاقڵا، خۆش روو، په‌ناده‌ری بێ هاوتای قوره‌یش بووه‌[10]. ئه‌و (هه‌روه‌كو هه‌موو كه‌سایه‌تیه‌كانی مه‌زنی خوایی) له‌ سه‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵگای خۆی بووه‌، هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نێكی درێژی هه‌بوو، به‌ڵام ره‌نگی و خوی كۆمه‌ڵگای گه‌ڵاوی مه‌ككه‌ به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌گرتبووه‌. له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵكی له‌ مه‌ككه‌ باوه‌رِان به‌ زیندو بوونه‌وه‌ نه‌بوو، وه‌ئه‌گه‌ر هه‌بو زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام عه‌بدولموته‌لیب نه‌ ته‌نیا به‌زیندو بوونه‌وه‌ باوه‌رِى هه‌بو به‌ڵكو به‌ سزاو پاداشتیش باوه‌رِى هه‌بووه‌، و به‌رۆژی هه‌ستانه‌وه‌ش باوه‌رِىهه‌بوو، وه‌ ئه‌یوت له‌ دوای ئه‌م جیهانه‌، جیهانێكی تر هه‌یه‌، كه‌چاكان چاكه‌یان ئه‌درێته‌وه‌، وه‌ خراپان به‌سزای خۆیان ئه‌گه‌ن[11].

هه‌ر چه‌نده‌ له‌و رۆژگاره‌دا له‌نیمچه‌ دورگه‌ی عه‌ره‌ب خود په‌سه‌ندی هۆزایه‌تی هه‌بوو وه‌ هه‌ركه‌سێك بێ چۆن وچرا، بێ هه‌ق وعه‌داڵه‌ت، بێ له‌ به‌ر چاوگرتنی هیچ قه‌یدو سنوورێك، كوێركوێرانه‌ دیفاع له‌ هۆزه‌كه‌ی و ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌ى خۆی و خزمانی و دۆسته‌كانی ئه‌كرد، به‌ڵام عه‌بدولموته‌لیب وا نه‌بوو. حه‌رب كوری ئومه‌یه‌ كه‌ له‌ خزمانی و دۆستانی بوو، خسته‌ ژێر ته‌وژم تا خوێن به‌های كابرای جوو بداته‌وه‌ كه‌ به‌ پیڵانی ئه‌و كوژرا بوو[12]. ئه‌و كورِه‌كانی خۆی له‌ زوڵم كردن وكاری ناشیرین قه‌ده‌غه‌كرد وه‌به‌ره‌وكاری چاك و ره‌وشتی باش هانیان ئه‌دا[13].

عه‌بدولموته‌لیب هه‌ندا سوننه‌ت كه‌ ئیسلام داكۆكی له‌ سه‌ریان كرد و هه‌روه‌كو خۆیان له‌ناو ئیسلامیشدا مانه‌وه‌ وه‌كو: قه‌ده‌غه‌كردنی شه‌راب، قه‌ده‌غه‌كردنی زینا وحه‌دلێدانی زیناكار، برِینی ده‌ستی دز، دورخستنه‌وه‌ی ئافره‌تانی خراپ له‌ مه‌ككه‌، قه‌ده‌غه‌ كردنی زیندو به‌گۆر كردنی كچان، قه‌ده‌غه‌ كردنی هاوسه‌رایه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ بۆ یه‌كتر حه‌رامن (محارم) حه‌رامكردنی ته‌واف به‌ رووتی، واجب بوون و وه‌فاكردن به‌ نه‌زر، رێز گرتن و حورمه‌تی مانگه‌كانی حه‌رام و موباهه‌له‌[14]، ئه‌گێرنه‌وه‌ كه‌ عه‌بدولموته‌لیب به‌ڵگه‌و ده‌لیلی (حوجحه‌ت) خوا بووه‌ له‌ سه‌ر زه‌وی وه‌ ئه‌بوتالیب وه‌سى و جێگری ئه‌و بووه‌[15].

خانه‌دانی ته‌وحید

خانه‌دانی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله خانه‌دانی ته‌وحید بوو، به‌گوێره‌ی بییرو باوه‌ری گشتی زانایانی ئیمامىیه‌، باوك و باپیری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام صلی الله علیه و الهله‌ عه‌بدو ڵڵاوه‌ تا ئاده‌م هه‌موویان یه‌كانه‌ په‌ره‌ست بوون وه‌ له‌ ناویاندا موشریك نه‌بووه‌، له‌م باره‌وه‌ زنجیره‌یه‌ك له‌ ئایه‌ت و ریوایاتی سه‌ڵمێنراو له‌و حه‌زره‌ته‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ئه‌فه‌رموا: «خوا هه‌میشه‌ من له‌ پشتی پیاوانی پاك خستوته‌ مناڵدانی ژنانی پاك تا منی گه‌یاندۆته‌ دونیای ئێوه‌ وه‌ هه‌رگیز به‌ گڵاوىیه‌كانی چه‌رخی نه‌فامی توشی نه‌كردووم»[16] وه‌ ئه‌زانن كه‌ هیچ گڵاوێك له‌ موشریك گڵاوتر نییه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر موشریكێك له‌ ناویان هه‌بوایه‌ هه‌رگیز به‌ پاك دا نه‌ئه‌نرا.



1 2 3 next