سه‌فه‌ری دووه‌م بۆ شام:



سه‌فه‌ری دووه‌م بۆ شام:

خه‌دیجه‌ كچی خووه‌یلد ژنێك بوو پیشه‌ی بازرگانی هه‌بوو،به‌شه‌رافه‌ت و سه‌روه‌تمه‌ند بوو، كه‌سانێكی بۆ بازرگانی به‌گرا ئه‌گرت[1] تا كاڵای بازرگانی بۆ بێنن. كاتا موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ بیست و پێنج ساڵا[2]، ئه‌بو تالیب پای وت: من ئێستا باری ژیانم ناله‌باره‌وده‌ستم ته‌نگه‌ وه‌ ژیانیش زۆر گران بووه‌، ئێستا وا كاروانێكی بازرگانی له‌ قوره‌یش به‌ره‌و شام ئه‌رِوات، خۆزگه‌ وه‌كو ئه‌و پیاوانه‌ كه‌ بۆ خه‌دیجه‌ به‌گرا بازرگانی ئه‌كه‌ن تۆیش به‌گرا بازرگانی بۆ بكه‌یت. له‌ڵایه‌كی تره‌وه‌، خه‌دیجه‌ راستگویی وه‌ ئه‌مانه‌تداری و ئه‌خڵاق جوانی موحه‌ممه‌دی صلی الله علیه و اله بیستبوو. خه‌دیجه‌ ناردی به‌دواییدا و پاى وت ئه‌گه‌ر ئاماده‌ی بازرگانیم بۆ بكه‌یت له‌وان زیاترت پێ ئه‌ ده‌م، ونوكه‌ره‌كه‌ى خۆم «میسره‌» یش بۆ هاوكاری كردنت له‌گه‌ڵدا ئه‌نێرم. موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله پێشنیهاده‌كه‌ی خه‌دیجه‌ی قه‌بوڵ كرد[3] خۆی ومیسره‌ پێكه‌وه‌ له‌ گه‌ڵا كاروانی بازرگانی قوره‌یش به‌ره‌و شام كه‌وتنه‌ رِا[4]. وه‌ له‌م سه‌فه‌ره‌دا سوودی له‌هه‌موو سه‌فه‌ره‌كانی پێشوو زیاتر بوو[5].

میسره‌ له‌و سه‌فه‌ره‌دا هه‌ندا كه‌رامات له‌موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله بینی بوو كه‌ پاى سه‌یر بوو. له‌و سه‌فه‌ره‌دا «نوستور»ى راهیب مژده‌ی له‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌و له‌ داهاتووی نزیكدا دابو. هه‌روه‌ها بینی بوو كه‌ چۆن له‌گه‌ڵا كابرایه‌ك ناكۆكیان بوو، وتی: سوێند به‌ ڵات و عوززا بخۆ تا باوه‌رِت پێ بكه‌م، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و اله له‌ وڵامیدا وتی: هه‌رگیز «له‌ ته‌مه‌نمدا سوێندم به‌وانه‌ نه‌خواردووه‌»[6].

میسره‌ له‌گه‌رِانه‌وه‌دا، كه‌رامه‌ته‌كانی موحه‌ممه‌دی صلی الله علیه و اله هه‌روه‌كو چۆن به‌چاوی خۆی بینی بوو به‌و جۆره‌ بۆ خه‌دیجه‌ی گیرایه‌وه‌[7].

 

 



[1] ـ ابن هشام، پێشوو ب1، ل199، ابن اسحاق، السیرو المغازی، ل81 سبط ابن الجوزی له‌ تذکره‌ الخواص، ل301 ئێژى: «خه‌دیجه‌ئه‌و پیاوانه‌ به‌ شێوه‌ی مضاربه‌ (سه‌رمایه‌ له‌ خه‌دیجه‌و كار له‌وان» به‌كار هێناوه‌، ابن اثیر له‌ أُسد الغابه‌ ب1، ل16 ئێژآ: یان به‌ گریان گرتبوو یان موزاره‌به‌یی بوون.

[2] ـ ابن سعد طبقات كبری ب1، ل129.

[3] ـ به‌لگه‌ به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ كه‌ كاری موحه‌ممه‌د (د ـ خ) وه‌كو موزاره‌به‌ هاوكاری كردووه‌. وه‌به‌كرێكاری بۆ كارنه‌كردووه‌، «الصحیح من سیرة النبی الأعظم» ب1، ل112.

[4] ـ ابن هاشم، السیرة النبوه‌ ل199، ابن اسحاق سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل81.

[5] ـ ابن سعد پێشوو، ل130.



1 next