له‌ پێغه‌مبه‌ر بوونه‌وه‌ تــــــــا كۆچكردنی بۆ «مه‌دینه‌«



موحه‌ممه‌د (نزیك بوونه‌وه‌ی له‌ پێغه‌مبه‌ربوونی) كه‌ به‌وپه‌ری توانایی ئه‌قڵی و بییری گه‌یشتبو، له‌ ده‌وروبه‌ری گڵاوی خۆی ره‌نجی ئه‌كێشا، وه‌ له‌ خه‌ڵك دوور ئه‌كه‌وته‌وه‌[4] ئه‌و له‌ سا و حه‌وت ساڵى یه‌وه‌ شێوه‌ی روحانی به‌ خۆیه‌وه‌ گرتبو، هه‌ستی ئه‌كرد له‌ غه‌یبه‌وه‌ په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌ رووی كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ خانه‌دانی خۆی وله‌ زانایانی خاوه‌ن كتێب وه‌كو: بوحیرا و نوستورا و كه‌سانی تر بیستبوو، خه‌ریك بوو به‌دی ئه‌هات، چونكه‌ رووناكێكی تایبه‌تی ئه‌بینی ونهێنییه‌كانی بۆ ئاشكرا ئه‌بوو، وه‌ چه‌ندین جار ده‌نگی وه‌حی غه‌یبی به‌گوا گه‌یبوه‌ به‌ڵام كه‌س نه‌ى ئه‌بینی[5].

ماوه‌یه‌ك له‌خه‌ودا گوا لێا ئه‌بوو به‌پێغه‌مبه‌ر بانگی ئه‌كه‌ن، رۆژێكیان له‌ ده‌شته‌كانی مه‌ككه‌ پیاوێك بانگی كرد: «یارسول الله» پێغه‌مبه‌ر پاى وت تۆ كاى؟ له‌ وڵامدا وتی: من جبراییلم، خوا منى ناردووه‌ تا پێت بڵێم ئه‌یه‌وێ بتكاته‌ پێغه‌مبه‌ر. موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله كاتَی ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌ خه‌دیجه‌ی خێزانی دا ئه‌ویش زۆر خۆشحاڵا بوو، وتی: ئومێده‌وارم وابا[6].

له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ر ساڵا موحه‌ممه‌د صلی الله علیه Ùˆ اله چه‌ند رۆژ بۆ خواپه‌رستی Ùˆ عیباده‌ت ئه‌چووه‌ ئه‌شكه‌وتی«حه‌ررا»[7]. ئه‌و جۆره‌ گۆشه‌گیرىیه‌ى  له‌ئه‌شكه‌وتی «حه‌ررا»[8] له‌ناو خواپه‌ره‌ستانی قوره‌یش له‌و زه‌مه‌نه‌دا باو بووه‌[9]. یه‌كه‌مین كه‌سێك كه‌ ئه‌و سوننه‌ته‌ی دانابوو عه‌بدولموته‌لیب باپیری موحه‌ممه‌دصلی الله علیه Ùˆ اله بوو، هه‌ركه‌ مانگی ره‌مه‌زان ئه‌هات ئه‌چووه‌ ئه‌شكه‌وتی حه‌ررا خواردن Ùˆ خۆراكی ئه‌دا به‌هه‌ژاران Ùˆ Ù„ÛŽÛŒ قه‌وماوان[10].

 

ده‌ست پێكردنی په‌یامبه‌رایه‌تی

موحه‌ممه‌د صلی الله علیه Ùˆ اله كه‌ ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ Ú†Ù„ ساڵا[11]ØŒ وه‌كو هه‌میشه‌ له‌ئه‌شكه‌وتی حه‌ررا خه‌رێكی خواپه‌رستی بوو. نوێنه‌ری خوا، یانی وه‌حی دابه‌زانده‌وه‌ Ùˆ ئه‌وه‌ڵین ئایه‌تی قورئان له‌ ده‌رگای خوای میرو مه‌زن به‌گو Ùˆ گیانیدا خوێند[12]: [بسم الله الرحمن الرحیمن .اقرا باسم رَبكَ الژی خَڵق . خَڵقَ اڵانسانَ مُن عَڵق . اقراء ورَبك اڵاكرَمُ . الژی عَڵمَ بالقَڵمِ . عَڵمَ اڵانسانَ مالم ێعَلم][13]. واته‌: به‌ ناوی خودای به‌خشه‌نده‌ Ùˆ دڵاوا، بخوێنه‌ به‌ ناوی په‌روه‌ردگارت كه‌ Ù„ (جیهانیان) خه‌ڵق كردووه‌، ئه‌و ئاده‌میزاده‌ی له‌ خوێنی مه‌یو خه‌ڵق كردووه‌. بخوێنه‌ كه‌ په‌روه‌ردگارت مه‌زنتره‌، ئه‌و كه‌ به‌ Ù‡Û†ÛŒ قه‌ڵه‌مه‌وه‌ (زانستی) فێركرد، ئه‌وه‌ی  كه‌ ئاده‌میزاد  نه‌یزانى فێركرد.

خوای میرو مه‌زن چاوپێكه‌وتنی فرشته‌ی (وه‌حی) له‌گه‌ڵا موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله له‌ دو شوێنی تر له‌ قورئانی پیرۆز باس ئه‌كات كه‌ ئه‌فه‌رمێ: [سوێند به‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی كه‌ له‌كاتی ئاوا بوون دایه‌.

كه‌ دۆستی ئێوه‌ (موحه‌ممه‌د) نه‌ رای وون كردووه‌ وه‌ نه‌ له‌را ده‌رچووه‌.

هه‌رگیز له‌ هه‌وای نه‌فسه‌وه‌ قسه‌ناكات.

ئه‌وه‌ی كه‌ ئێژا جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ وه‌حی  پاى وتووه‌ هیچی تر نییه‌.

فرشته‌یه‌كی به‌ هێز (جبراییل) ئه‌فێری كردووه‌.



back 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 next