له‌ پێغه‌مبه‌ر بوونه‌وه‌ تــــــــا كۆچكردنی بۆ «مه‌دینه‌«



وه‌ سوێند به‌ به‌ره‌ به‌یان كاتا سپێده‌ ئه‌دا.

به‌راستی ئه‌و (قورئانه‌) قسه‌ى ره‌وانه‌كراوێكی كه‌ریمه‌.

خاوه‌نی هێزه‌ ڵای خوای خاوه‌ن عه‌ره‌ش و پله‌ و پایه‌داره‌.

فه‌رمانره‌واو ئه‌مینه‌، وه‌ دۆستی ئێوه‌ (موحه‌ممه‌د)  شێت نییه‌.

وه‌ به‌راستی ئه‌و (جبرائیل كه‌ نێنرِاوی خوایه‌) له‌ ئاسۆیه‌كی رووندا بینیوه‌.

وه‌ ئه‌و له‌ بابه‌ت ئه‌وه‌ی له‌رێگای وه‌حی وغه‌یبه‌وه‌ پێى ده‌گا، ره‌زیل نییه‌.

وه‌ ئه‌و قسه‌ى شه‌یتانی ره‌جیم نییه‌][15].

 

راپۆرتێكی نارِه‌وا له‌ باره‌ی هاتنی وه‌حی یه‌وه‌

له‌هه‌ندا له‌كتێبه‌كانی مێژو وفه‌رموده‌دا راپۆرتێكی نارِه‌وا و ئه‌فسانه‌یی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ناردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامصلی الله علیه و اله گێراوه‌نه‌ ته‌وه‌، كه‌ به‌ هێچ جۆریك به‌ته‌رازووی مێژوو وه‌ فه‌رموده‌كاندا ناكێشرا. ئه‌وه‌نه‌ده‌ ئه‌و راپورته‌ ناوی ده‌ر كردووه‌، هه‌تا له‌ ناو هه‌ندا له‌ كتێبه‌كانی ده‌رس وتنه‌وه‌ش ئاماژه‌ی پێ كراوه‌. باشتر وایه‌ ئێمه‌ش لێره‌دا باسی بكه‌ین: عایشه‌ ئێژا: بۆ یه‌كه‌مین جار كه‌وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر هات، خه‌وه‌ نه‌كه‌ی به‌ راست ده‌رچوو. چونكه‌ هه‌ر خه‌ونێكی ببینایه‌ وه‌كو رۆژی نیوه‌رۆ رووی ئه‌دا. پاشان خوی گرت به‌ته‌نیا نشینی یه‌وه‌ بۆ ئه‌و كاره‌ش ئه‌چووه‌ ئه‌شكه‌وتی حه‌ررا وه‌ له‌وا چه‌ندین شه‌و عیباده‌تی ئه‌كرد، پاشان ئه‌هاته‌وه‌ بۆڵاى خێزانه‌كه‌ی، وه‌ له‌ خه‌دیجه‌ توشه‌ وخوارده‌مه‌نی وه‌ر ئه‌گرت وه‌ ئه‌گه‌رِاوه‌ بۆ ئه‌شكه‌وته‌كه‌. تا ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ق هاته‌ ڵاى و ئه‌و هه‌ر له‌ ئه‌شكه‌وت بوو. فرشته‌ هاته‌ ڵای ووتی: بخوێنه‌؟ وتی: خوێندن نازانم، پێغه‌مبه‌ر ئه‌ڵا: فرشته‌كه‌ له‌ به‌غه‌ڵی كردم و ته‌وژمی بۆ هێنام تا به‌ ته‌واوی با تاقه‌تی كردم. پاشان به‌ریدام وتی: بخۆینه‌؟ وتم خوێندن نازانم، پێغه‌مبه‌ر ئه‌ڵا: فرشته‌كه‌ له‌باغه‌ڵی كردم وه‌ ته‌وژمی بۆ هێنام تا به‌ته‌واوی با تاقه‌تی كردم، پاشان به‌ریدام وتی: بخوێنه‌؟ وتم خوێندن نازانم، پێغه‌مبه‌ر ئه‌ڵا: بۆ جاری سایه‌م له‌باغه‌ڵى كردم و ته‌ووژمی بۆ هێنام تا به‌ته‌واوی باتاقه‌تی كردم، پاشان به‌ریدام وتی: بخوێنه‌ به‌ ناوی په‌روه‌ردگارت تا ئایه‌تی پێنجه‌م پێی خوێندم.

پاشان نێنراوی خوا به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ ئه‌له‌رزی گه‌رِایه‌وه‌ ڵای خه‌دیجه‌ وه‌ پاى وت: دام پۆشه‌! دام پۆشه‌، خه‌دیجه‌ دایپۆشی تا ئارمی گرته‌وه‌و ترسی لێى نه‌ما، پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وه‌ى كه‌ به‌سه‌ری هاتبو بۆ خه‌دیجه‌ى گێرِایه‌وه‌ وتی له‌ خۆم ئه‌ترسم! خه‌دیجه‌ وتی: هه‌رگیز مه‌ترسه‌، به‌ خوا قه‌سه‌م، خوا هیچ كات تۆ زه‌لیل ناكات چونكه‌ تۆ به‌خزم و كه‌س و كارت چاكه‌ ئه‌كه‌یت، وه‌ به‌خشێنه‌ری له‌گه‌ڵا خه‌ڵكیدا، هه‌ژاران ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌كه‌یت، مێوانداری ئه‌كه‌یت ... پاشان خه‌دیجه‌ له‌گه‌ڵیدا چوو بۆ ڵای كۆرِه‌ مامی وه‌ره‌قه‌ی كورِی نه‌وفه‌ل، وه‌ره‌قه‌ پیره‌مێردێكی كوێر و له‌ سه‌ر ئایینی گاور بوو، زمانی عیبری ئه‌زانی و ئینجلی به‌و زمانه‌ ئه‌نوسییه‌وه‌.



back 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 next