له‌ پێغه‌مبه‌ر بوونه‌وه‌ تــــــــا كۆچكردنی بۆ «مه‌دینه‌«



4 Ù€ میری باوه‌رِ داران عه‌لی علیه السڵام له‌ شوێنێكی تر له‌ باره‌ی زوو هه‌نگاو نانی خۆی بۆ ئیسلام ئه‌فه‌رمێ:{خوایا! یه‌كه‌مین كه‌سێكم كه‌ به‌ره‌و  تۆ هاتم Ùˆ پیامی تۆم بیست، وه‌ بانگهێشتی پێغه‌مبه‌ری تۆم قه‌بوڵا كرد، وه‌ له‌ Ù¾ÛŽØ´ من بێجگه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه Ùˆ اله كه‌سێكی تر نوێژی نه‌كردوه‌}[36].

5 ـ دیسان ئیمام عه‌لی علیه السڵام بۆخۆی ئه‌فه‌رموێ :{من به‌نده‌ی خوام وه‌ برای پێغه‌مبه‌رم وه‌ رِاستگۆی گه‌وره‌ منم، ئه‌و رستانه‌ جگه‌ له‌ من هه‌ر كه‌سێك بیڵیت درۆزنه‌، من حه‌وت ساڵا پێش خه‌ڵكی له‌ گه‌ڵا پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و اله نوێژم كردوه‌. [37]

6Ù€ عه‌فه‌ییف كورِی قه‌یسی كندی ئه‌ڵی: من له‌چه‌رخی نه‌فامیدا بازگانی عه‌تر بووم، له‌ یه‌كی له‌ سه‌فه‌ره‌ كانی بازرگانیم هاتمه‌ مه‌ككه‌و مێوانی عه‌بباس بووم كه‌ یه‌كی له‌ بازرگانه‌كان ومامی پێغه‌مبه‌ر بوو، رِۆژێكیان له‌ مزگه‌وتی حه‌رِام له‌ گه‌ڵا عه‌بباس دانیشتبووم خۆر زۆر به‌رز ببوه‌وه‌، له‌و كاته‌دا گه‌نجێك خۆی كرد به‌مزگه‌وته‌وه‌، رِومه‌تی وه‌كو مانگ ئه‌دره‌وشایه‌وه‌ ته‌ماشای ئاسمانی كردو پاشان رِوو له‌ كه‌عبه‌ وه‌ستاو ده‌ستی كرده‌ نوێژكردن، پاشان  ڵاوێك هاتوو، چوه‌ پشت سه‌ری رِاوه‌ستاو، دوای تۆزێكی تر Ú˜Ù†ÛŽÙƒÛŒ داپۆشراو هاتو له‌ پشتی سه‌ری هه‌ردوكیان وه‌ستاو پێكه‌وه‌ نوێژیان كرد Ù€ من له‌ دیتنی دیمه‌نی ئه‌وسێ نه‌فه‌ره‌ كه‌ ئایینێكی تازه‌یان هێناوه‌ له‌ ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و بت په‌رستانه‌ سه‌رم سورِما Ù€ رِووم كرده‌ عه‌بباس و، وتم رِوداوێكی مه‌زنه‌!ئه‌ویش وتی: ئایا ئه‌و سێ نه‌فه‌ره‌ ئه‌ناسی ØŒ وتم: نه‌، وتی : یه‌كه‌میان كه‌ هاته‌ مزگه‌وت Ùˆ له‌ Ù¾ÛŽØ´ هه‌ردوكیان رِاوه‌ستاوه‌، برازامه‌ موحه‌ممه‌د كورِی عه‌بدوڵڵا، دوه‌میان برازاكه‌ی ترمه‌، عه‌لی كورِی ئه‌بو تالیب، سێیه‌میان خێزانی موحه‌ممه‌ده‌، وه‌ موحه‌ممه‌د، ئیدیعای ئه‌وه‌ ئه‌كات كه‌ ئاینه‌كه‌ی له‌ ڵایه‌نی خواوه‌ بۆی دابه‌زیوه‌.

ئێستا جگه‌ له‌و سێ نه‌فه‌ره‌ له‌ رِووی زه‌وی كه‌سێكی تر په‌یرِه‌وی له‌و ئاینه‌ ناكات. [38] ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ جوانی نیشان ئه‌دات كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و اله بێجگه‌ له‌ خه‌دیجه‌، ته‌نیا عه‌لی پیرِه‌وی له‌ ئاینه‌كه‌ی كردوه‌.

Ù¾ÛŽØ´ هه‌نگاونانیشی بۆ قه‌به‌ڵا كردنی ئاینی ئیسلام به‌هایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ كه‌ قورئان داكۆكی له‌ سه‌ری كردوه‌و فه‌رموویه‌تی : [پێشگامان  (كه‌سانێك كه‌ بۆ قه‌بوڵا كردنی ئیسلام Ù¾ÛŽØ´ گام بوون) له‌ پێشن @ ئه‌انن نێزیكان (بو خود‌ا)][39] بایه‌خپێدانی قورِئان به‌ بابه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ زوو هه‌نگاویان ناوه‌ بۆ ئیسلام بون وه‌ وه‌رگرتنی ئه‌م دینه‌ پیرۆزه‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ ئه‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ Ù¾ÛŽØ´ فه‌تحی مه‌ككه‌دا باوه‌رِیان هێناو له‌ گیان Ùˆ ماڵی خۆیان ده‌ستان هه‌ڵا گرت، نه‌ ئه‌وانه‌ی له‌دوای فه‌تح هاتنه‌ ناو ئیسلام، خوای میرو مه‌زنیش ئه‌فه‌رموی: [... كه‌سانی له‌ ئێوه‌ كه‌ له‌ Ù¾ÛŽØ´ سه‌ركه‌وتن (فه‌تحی مه‌ككه‌، له‌ رِێگای خوا) ماڵیان خه‌رج كرد Ùˆ به‌ جیهاد هه‌ڵسان، له‌گه‌ڵا كه‌سانی كه‌ دوای ئه‌وه‌ ماڵیان خه‌رج كرد Ùˆ جیهادیان كرد یه‌كسان نینن، ئه‌وانه‌ ڵای خوا پله‌ یه‌كی به‌رزتریان هه‌یه‌، وه‌ خوا به‌ هه‌دوكیان په‌یمانی باشی داوه‌...][40].

هۆی پله‌ به‌رزی موسڵمانه‌كان كه‌ له‌ پێش فه‌تحی مه‌ككه‌ موسڵمان بوون {له‌ ساڵی هه‌شته‌می كۆچی } ئه‌وه‌یه‌، ئه‌وانه‌ له‌ كاتێكدا باوه‌رِیان به‌ ئاینی ئیسلام هێنا كه‌ هێشتا ئیسلام له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی عه‌ره‌ب بڵاو نه‌بوبونه‌وه‌، وه‌ هێشتابنكه‌ی بت په‌رسته‌كان واته‌ شاری مه‌ككه‌ به‌ شێوه‌ی قه‌ڵایه‌كی پته‌وه‌، مابوو، ترس و هه‌راس له‌ هه‌ر ڵایه‌كه‌وه‌ هه‌رِه‌شه‌ی له‌ ماڵاو گیانی موسڵمانان ئه‌كرد، هه‌ڵبه‌ته‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ موسڵمانان كۆچیان كرد بۆ مه‌دینه‌، وه‌ دو هۆزی ئه‌وس و خه‌زره‌ج و هۆزه‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌دینه‌ هاتنه‌ ناو ئیسلام، تارِاده‌یه‌ك پێشرِه‌وی و هێمنیێك هه‌بوو، وه‌ له‌ زۆر شه‌رِیشدا سه‌ر ئه‌كه‌وتن، به‌ڵام ترس و هه‌رِه‌شه‌ هێشتا له‌ناو نه‌چوبوو. كه‌واته‌ له‌ كاتێكی وادا هاتنه‌ رِێزی ئیسلام و ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌ ماڵاو گیان له‌و بارو دۆخه‌دا به‌هایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌، وه‌لێبرِاو كارێكی وا له‌ سه‌ره‌تای بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه و اله كه‌ هیچ هێزێك له‌ هێزی قورِه‌یش به‌هێزتر نه‌بوو، وه‌ هیچ هێزێك له‌ هێزی بت په‌رستان به‌هێزتر نه‌بوو، زوو هه‌نگاو نانێك له‌و كاته‌دا نرخ و به‌هایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌. هه‌ر له‌و رِوانگه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر كام له‌ یارانی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه و اله ئه‌گه‌ر زوتر په‌یرِه‌وی له‌ ئیسلام كردبێت به‌ باشترین شانازی دای ئه‌نێ، كه‌وابوو لێره‌دا زوو هه‌نگاونانی ئیمام عه‌لیش بۆ ئیسلام نرخ و به‌های ئه‌و رِون ئه‌كاته‌وه‌.

                     

 



[1] ـ علی بن برهان الدین الحلبی، السیرة الحلبیه‌ (انسان العیون) بیروت، دار المعرفه‌ ب1، ل199 تا 204. ابی الفدا ْ، اسماعیل بن كثیر، السیرة النبویه‌، لێكولینه‌وه‌، مصطفى عبدالواحد، قاهره‌ مطبعه‌ عیسى البابی الحلبی) ب1، ل205.

[2] ـ ولقد قرن الله به من لدن ان كان فطیماً اعظم ملك من ملائكته، یسلك به طریق المكارم ومحاسن، اخلاق العالم لیله و نهاره.. نهج البلاغه خوتبه‌ی 192.



back 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 next