ئاشكرا كردنی پشتیوانی كردنی ئه‌بوتالیب له‌ موحه‌ممه‌د



 

ئاشكرا كردنی پشتیوانی كردنی ئه‌بوتالیب له‌ موحه‌ممه‌د

له‌ دوای هه‌رِه‌شه‌ كردنی قورِه‌یش ئه‌بو تالیب به‌ ناوی خۆی و خزمان و هۆزی به‌نی هاشم دیفاعی خۆی له‌ موحه‌ممه‌د ئاشكرا كرد، ته‌واوی ئه‌ندامانی هۆزی هاشم چ موسڵمانو چ بت په‌رستی بۆ رِووبه‌رِوو كردنه‌وه‌ی قوره‌یش زباره‌ كردو هۆشیاریان كرده‌وه‌ تا ئاگایان له‌خۆیان بێ نه‌وه‌ك ده‌ست له‌ برازاكه‌ی به‌رز بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ له‌ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی هۆزی هاشم رِزگاریان نابێ[1]، باشیان ئه‌زانی كه‌ شه‌رِی هۆزایه‌تی ئاینده‌یه‌كی خراپ و نادیاری هه‌یه‌.

سه‌رۆكه‌كانی قورِه‌یش هێشتا توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوو، كه‌ بتوانن، هه‌رِه‌شه‌ كردنه‌كه‌ی خۆیان به‌ رِاستی بگرن وه‌ به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها بێ كه‌ڵك مایه‌وه‌. له‌ ناو هۆزی هاشم ته‌نیا ئه‌بو له‌هه‌ب، له‌ رِێزی دوژمنان بوو.

 

 



[1] Ù€ ابن هوشام السیرة النبویه‌ Ù„287ØŒ طبری تاریخ الامم والملوك Ù„220،ابن شهر آشوب منافب آل ابی طالب ب1 Ù„59ØŒ ابن اثیر، الكامل فی التاریخ  Ù„65ØŒ ابن كثیر، السیرة النبویه‌ Ù„477ØŒ السیرة الحلبیه‌­Ù„463.