باوه‌رِ هێنانی ئه‌بوتالیب



رِۆڵی ئه‌بوتالیب

هه‌روه‌كو باسمان كرد ئه‌بوتالیب نه‌ك هه‌ر سه‌ر په‌رستی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه Ùˆ اله له‌ مناڵی Ùˆ گه‌نجایه‌تی بوو، به‌ڵكو له‌ ماوه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیش هه‌ر پشتیوانی بی هاوتای ئه‌و بوو، به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌بوو، له‌ رێی خراپه‌كان Ùˆ دوژمنانی موشریكی ئه‌و، كاتی كه‌ ئه‌بوتالیب زیندوو بوو، قورِه‌یش به‌ ده‌گمه‌ن ئه‌یتوانی ئازاری گیانی پێغه‌مبه‌ر بدات، رِۆژێكیان چه‌ند نه‌فه‌ر له‌ گه‌وره‌كانی قورِه‌یش كابرایه‌كیان به‌ كرێ گرت، ورگی حوشتری له‌ مزگه‌وتی حه‌رِام كرد به‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌ردا، وه‌جلوبه‌رگی هه‌موو، پیس كرد، كاتی ئه‌بوتالیب به‌وه‌ی زانی شمشیری له‌ كێڵان كێشاو هه‌مزه‌ی خسته‌ شوێن خۆی Ùˆ چوو به‌ شوێنیاندا وه‌ ده‌ستوری پێدا هه‌ر له‌و ورگه‌ به‌ ده‌مو چاوی یه‌ك  به‌ یه‌كیان بماڵی[1].

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌بوتالیب مرد قورِه‌یش سه‌بارت به‌ پێغه‌مبه‌ر، رِوویان كرایه‌وه‌و خاكیان به‌سه‌را ئه‌رِشت،[2] پێغه‌مبه‌ر بۆخۆی ئه‌فه‌رموێ: «تا ئه‌بوتالیب زیندوو بوو، ده‌ستی قورِه‌یش به‌من نه‌ئه‌گه‌یشت»[3].

 

باوه‌رِ هێنانی ئه‌بوتالیب

زانایان و دانیشمه‌ندانی شیعه‌ به‌گشتی باوه‌رِیان وایه‌ كه‌ ئه‌بوتالیب موسڵمان بوو[4] به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی پشتیوانی له‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بكات ئیسلام بوونی ئاشكرا نه‌ئه‌كرد، چونكه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای ئه‌و رِۆژه‌دا ته‌عه‌سسوبی خزمایه‌تی فه‌رمانرِه‌وا بوو، ئه‌ویش به‌ ناوی خزمایه‌تی خۆی كردبووه‌ قه‌ڵغان بۆ پشتیوانی كردن له‌ پێغه‌مبه‌ر[5].

ئیمامی سادق علیه السڵام فه‌رمویه‌تی :

"ئه‌بوتالیب هه‌روه‌كو یارانی ئه‌شكه‌وت (ئه‌سحابول كه‌هف) بوو، باوه‌رِی شاردبوه‌وه‌، له‌ رِواڵه‌تدا خۆی موشریك نیشان ئه‌دا (تا به‌ ئامانجی خۆی بگات) خوای گه‌وره‌ دوو پاداشت ئه‌داته‌ ئه‌وجۆره‌كه‌سانه‌[6]".

ده‌سته‌یه‌ك له‌ مێژوو نوسانی ئه‌هلی سوننه‌ت، باوه‌رِی ئه‌بوتالیب نكۆڵا ئه‌كه‌ن وه‌ ئه‌ڵێن ئه‌و تا مرد باوه‌رِی نه‌هێنابوو، وه‌ به‌كافری له‌ دونیا رِۆیی ، به‌ڵام به‌ڵگه‌و شایه‌تی بۆ پێچه‌وانه‌ی بیرورِای ئه‌وانه‌ زۆره‌ كه‌ باوه‌رِو ئیمانی ئه‌و به‌ ئاینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌رایه‌تی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله نیشان ئه‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی كورت لێره‌دا دودانه‌ له‌وانه‌ باس ئه‌كه‌ین:

1ـ قسه‌و شیعره‌كانی ئه‌بوتالیب: قسه‌وشیعرێكی زۆرله‌ئه‌بوتالیبه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ ده‌ستمان كه‌ به‌ ئاشكرا باسی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و رِاسته‌قینه‌یی ئه‌و ئه‌كات، [7] ئه‌وه‌ بۆخۆی شایه‌تێكی ئاشكرایه‌ بۆ ئیمان و باوه‌ری ئه‌بوتالیب به‌ئیسلام، ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌ك له‌ شیعره‌كانی :

تعڵـم ملك الحبشِ انَ محمــدا      نبی كموسی والمسیح بن مریم

اتی باالهدی مپل الژی اتیا به       وكلٌ بامــر الله یهدی ویعصم [8]

«بزانه‌ ئه‌ی پاشای حه‌به‌شه‌ كه‌ موحه‌ممه‌د هه‌روه‌كوو موسا و مه‌سیح (عیسا) كورِی مه‌ریه‌م پێغه‌مبه‌ره‌. ئه‌و رِوناكیه‌ی كه‌ ئه‌و هێنابویان ئه‌میش هێناویه‌تی وه‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانی خوایی به‌ فه‌رمانی خوا خه‌ڵك رِێنموویی ئه‌كه‌ن تا له‌ گوناح دوور بكه‌ونه‌وه‌».



1 2 3 next