باری باشوری دورگه‌ی عه‌ره‌ب (یه‌مه‌ن)



[ئاخۆ ئه‌مانه‌ باشترن، یاخۆ گه‌لی «توببه‌ع» وپێشینه‌كانیان؟ كه‌ قرِانمان تاخستوون، چونكه‌ تاوانبار بوون] [20].

[به‌ر له‌وانه‌ش، هۆزی نووح و خودانی ئاوى بییره‌كه‌و سه‌موودیش هه‌ر با بروا بوون، هۆزی عادو ده‌سته‌و دایه‌ره‌ی فیرعه‌ون و هۆزی لووتیش، گرۆی خاوه‌ن ده‌حله‌كان و ژێرده‌سته‌كانی توببه‌عیش، هیچیان به‌ پێغه‌مبه‌رانیان باوه‌رنه‌كرد، ئه‌وسا هه‌ره‌شه‌كانی من به‌راست گه‌رِا] [21].

 

كارتێكردنی له‌ ناوچوونی شارستانیه‌تی باشوور

له‌ سه‌ر بارودۆخی دورگه‌كه‌

تێشكانی حكومه‌ته‌كانی باشوور، له‌ناوچوونی شارستانیه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی دورگه‌ی عه‌ره‌ب، وێرانی Ùˆ روخانی به‌ربه‌ستی مه‌ئره‌ب بونه‌ سه‌رچاوی گۆرانكاری له‌ ناوچه‌كه‌دا، چونكه‌ باشووری نیمچه‌ دورگه‌ی عه‌ره‌ب، دره‌وشاوه‌یی Ùˆ خۆشگوزه‌رانی له‌ده‌ست­Ø¯Ø§ ØŒ سه‌ر زه‌وىیه‌كانی كشت­ÙˆÙƒØ§ÚµÛŒ له‌ئه‌نجامی ئه‌م با ئاویه‌ له‌ناوچوو، كۆمه‌ڵا كۆمه‌ڵا له‌ هۆزه‌كانی دانیشتوی ناوچه‌ی مه‌ئره‌ب ناچار بوون ئه‌وێ به‌جێ بهێڵن.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌م بڵاوبوونه‌وه‌ تیره‌ى ته‌نوخ له‌ هۆزی ئه‌زدی یه‌مه‌ن بۆ حیره‌ی (عیراق) كۆچیان كردو له‌وا حكومه‌تی «لخمیان» دامه‌زراند، تیره‌ی ئالى جه‌فنه‌ كۆچیان كرد بۆ شام له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئوردون حكومه‌تێك به‌ناوی ده‌وڵه‌تی غه‌سسانیان دامه‌زراند[22].

هۆزه‌كانی ئه‌وس Ùˆ خه‌زره‌ج كۆچیان كرد بۆ یه‌سرب (یثرب)ØŒ خوزاعه‌ چووه‌ مه‌ككه‌و ده‌ورو به‌ری. هۆزی به‌حیله‌و خه‌سه‌عه‌م Ùˆ چه‌ند تیره‌ی­ØªØ± چوون بۆناوچه‌ی سروات Ùˆ له‌وی مانه‌وه‌[23]. وه‌ هه‌ریه‌ك له‌و تیره‌ وهۆزانه‌ بوونه‌ بناغه‌یه‌ك بۆ دروست بوونی روداو Ùˆ كاره‌ساتی مێژوویی.



[1] ـ تاریخى تحلیلی اسلام ـ سه‌یید جه‌عفه‌ر شه‌هیدی به‌رگی 6، لاپه‌ره‌3.

[2] ـ الیمن عبر التاریخ ـ ئه‌حمه‌د حوسه‌ین شه‌ره‌فه‌ددین، چاپی دووه‌م، ل53.

[3] ـ تمدن اسلام و عرب ـ وه‌رگێرانی سه‌یید هاشم حوسه‌ینی نوسینی (گوستاولوبون) ل92.

[4] ـ بلوغ الإرب فی معرفه‌ أحوال العرب ـ سه‌یید محمود شوكری ئالوسی به‌غدادی ب1، ل204.



back 1 2 3 4 5 next