ئافره‌ت له‌ كۆمه‌ڵگاى عه‌ره‌ب



ئه‌گێرنه‌وه‌ كابرایه‌ك به‌ ناوی ئه‌بو هه‌مزه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ كه‌ ژنه‌كه‌ی كچی به‌دونیا هێنابوو، لێى توره‌ببوو نه‌گه‌رِایه‌وه‌ بۆڵاى، چووه‌ ماڵى دراوسا كه‌یان، جا كاتی ژنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵا مناڵه‌كه‌ی یاری ئه‌كرد ئه‌م به‌یته‌ شیعرانه‌ كه‌ ناوه‌روكی به‌م جۆره‌ ئه‌خوێنده‌وه‌:

«ئه‌بو هه‌مزه‌ چییه‌تی بۆ چی نایته‌وه‌ بۆ ڵامان، له‌ ماڵى دراوسا چی ئه‌كات؟ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كورِمان بۆ نه‌هێناوه‌ توره‌یه‌ لێمان، به‌ خوا قه‌سه‌م ئه‌م كاره‌ به‌ده‌ستی ئێمه‌ نییه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ئێمه‌ دراوه‌، وه‌ر ئه‌گرین، ئێمه‌ وه‌كو زه‌وی كشت و كاڵین بۆ جوتیاره‌كانمان، هه‌رچی مان تێدا بكارن سه‌وزی ئه‌كه‌ین»[13].

قسه‌ی ئه‌م دایكه‌ له‌راسته‌قینه‌دا بانكهێشتێكه‌ دژی ئه‌و داب ونه‌ریته‌ كه‌ خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئه‌و رۆژگاره‌دا داسه‌پاندبوو، وه‌ بۆخۆی شانوویه‌كی ئافره‌ت بوو له‌نێوان ئه‌و خه‌ڵكه‌دا. ئه‌وه‌ڵین هۆز كه‌ئه‌م دابه‌ هه‌ڵه‌یه‌ی باو كرد له‌ ناو عه‌ره‌بدا هۆزی «به‌نى ته‌میم» بوو، ئه‌گێرنه‌وه‌ ئه‌م هۆزه‌ له‌ دانی وه‌رگر (مالیات) بۆ نوعمان كورِی مونزرپاشای حیره‌ ملیان بادا شه‌رێك له‌ نێوانیان رووی دا. هۆزی ته‌میم شكان، ژنان و كچانیان به‌دیلی نوعمان ده‌رچون، جا كاتی نوێنه‌رێكیان بۆ ئاشتی نارده‌ ڵای نوعمان تا كچان و ژنانیان بۆ بنێرێته‌وه‌، نوعمانیش وتی: دیله‌كان ئازادن زۆریان لێی ناكه‌ین هه‌ر كامیان ئه‌گه‌رێنه‌وه‌ با بگه‌رێنه‌وه‌، وهه‌ر كامیان له‌ حیره‌ ئه‌مێننه‌وه‌ با بمێننه‌وه‌، كچی قه‌یس كورِى عاسم كه‌ سه‌رۆكی هۆزی به‌نی ته‌میم بووه‌ له‌گه‌ڵا دیله‌كان بوو، وه‌ مێردی كردبوو به‌ یه‌كا له‌ سه‌رانی حیره‌، مانه‌وه‌ی له‌ حیره‌ هه‌ڵبژاردو نه‌گه‌رایه‌وه‌، قه‌یس له‌م روداوه‌ زۆر ناره‌حه‌ت بوو، وه‌ له‌گه‌ڵ خۆی په‌یمانی به‌ست كه‌ له‌ مه‌وڵا هه‌رچی كچی ببی بیكوژا[14] وه‌ ئه‌و په‌یمانه‌یش به‌ ئه‌نجام گه‌یاند، وه‌ ئه‌و دابه‌ كه‌م كه‌م له‌ نێوان هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب بووه‌ عاده‌ت، ئه‌و هۆزانه‌ی كه‌ كچیان زیندو به‌گور ئه‌كرد: قه‌یس، ئه‌سه‌د، هوزه‌یل و به‌كر كورِی وایل بوون[15]، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م داب ونه‌رێته‌ سه‌رجه‌مى په‌یدا نه‌كرد، هه‌ندا له‌ هۆزه‌كان وكه‌سایه‌تىیه‌كانی مه‌زن وه‌كو عه‌بدولموته‌لیب ـ باپیرى پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دژی ئه‌م كاره‌ بوو[16]. وه‌ كه‌سانێك هه‌بوون وه‌كو: زه‌ید كوری عه‌مر كوری نه‌فیل، وه‌ سه‌عسه‌عه‌ كوری ناجیه‌ كاتا خه‌ڵك له‌ به‌ر هه‌ژاری ئه‌یان ویست كچه‌كانیان زینده‌ به‌گۆر بكه‌ن، له‌ باوكانیان وه‌ریان ئه‌گرتن وبه‌خێویان ئه‌كردن[17]. وه‌ جار وابوو له‌ به‌رامبه‌ر كچه‌كانیان حوشتریان ئه‌دا به‌خاوه‌نه‌كانیان[18]. به‌هۆى ئه‌و به‌ڵگانه‌وه‌ وا ده‌رئه‌كه‌وێ كه‌ زیندو به‌گۆر كردنی كچان زۆر باو بوو چونكه‌:

1 ـ سه‌عسه‌عه‌ی كوری ناجیه‌: له‌ كاتی كه‌ ئیسلام به‌دی هات به‌ پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه و اله وتی: له‌ چه‌رخی نه‌فامی دوسه‌ت و هه‌شتا كچم له‌ زیندو به‌ گۆركردن رزگار كردوه‌[19].

2 ـ قه‌یس كوری عاسم له‌و په‌یمانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر خۆى به‌ستبوو بۆ كچ كوشتن (كه‌ له‌ پێشدا باسمان كرد) ئه‌ڵا دوانزه‌ یان سێنزه‌ كچى خۆم كوشتووه‌[20].

3 ـ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌ یه‌كه‌مین په‌یمان كه‌په‌یمانی عه‌قه‌به‌ (له‌ ساڵى 12=ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی) كه‌ له‌ گه‌ڵا خه‌ڵگی یه‌سرب به‌ستى، یه‌كا له‌ به‌نده‌كانی په‌یمانه‌كه‌ی ئه‌وه‌ بوو ده‌ست هه‌ڵگرن له‌زیندو به‌گۆر كردنی كچان[21].

4 ـ دوای فه‌تحی مه‌ككه‌، به‌ندێك كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و الهله‌ سه‌ر ژنان داینا بوو له‌ كاتی به‌یعه‌تكردندا ئه‌وه‌ بوو په‌یمانی پێ بده‌ن ئیتر مناڵانی خۆیان نه‌كوژن[22].

5 ـ قورئانی پیرۆز له‌ زۆر شوێندا ئه‌و داب ونه‌ریته‌ی قه‌بوڵا نه‌بووه‌، وه‌ به‌ توندی هه‌ڵیوه‌شاندۆته‌ وه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌وه‌ رائه‌گه‌ینێت كه‌ زیندو به‌گوركردنی كچان گیرو گرفتێكی زۆر مه‌زنی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌. هه‌ر وه‌ها له‌م باره‌وه‌ هۆشیاریان ئه‌داتا و ئه‌فه‌رمێ:

[مناڵه‌كانتان له‌ ترسی هه‌ژاری نه‌كوژن، ئێمه‌ ئێوه‌ و ئه‌وان رسق ئه‌ده‌ین، به‌ راستی كوشتنی ئه‌وانه‌ گوناهێكی مه‌زنه‌][23] [وه‌ هه‌روه‌ها بو زوور به‌ی بت په‌ره‌سته‌كان، بته‌كانیان كوشتنی مناڵانیان به‌ شتێكی جوان نیشانیان دا، تا له‌ ناویان ببه‌ن و ئایینه‌كه‌یان له‌ له‌ به‌ریان تێك بده‌ن] [24].

[با گومان ئه‌وانه‌ی كه‌ مناڵانی خۆیان له‌ رووی نه‌زانین كوشتن توشی زیان بوون] [25].



back 1 2 3 4 next