په‌یمانی فزول



په‌یمانی فزول[1] (حِلف الفضول):

په‌یمانی فزول به‌نرخترین و باشترین په‌یمانه‌كانی قوره‌یش ناو ئه‌برا[2]. ئه‌م په‌یمانه‌ له‌ نێوان سه‌رۆكی چه‌ند تیره‌ له‌ هۆزی قوره‌یش به‌سترا، سۆنگه‌ی به‌ستنی ئه‌م په‌یمانه‌ ئه‌وه‌ بوو، پیاوێك له‌هۆزی به‌نی زوبه‌ید هاته‌ مه‌ككه‌ و كاڵای بۆ فرۆشتن هێنا بوو، عاس كوری وایل كه‌ سه‌ر به‌تیره‌ی به‌نی سه‌هم بوو لێی كرِی، به‌ڵام پاره‌كه‌ی نه‌دا، كابرای زوبه‌یدی هه‌رچی داوای كرد عاس نه‌ی ئه‌داوه‌ هه‌ر وه‌كو له‌ پێشدا باسمان كرد وتمان


له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی عه‌ره‌ب ره‌زه‌نی هۆزایه‌تی حاكم بوو, هه‌ر هۆزێك له‌ ئه‌ندامانی خۆی Ú† زاڵم Ùˆ Ú† مه‌زڵوم دیفاعی ئه‌كرد، وه‌ ئه‌گه‌ر نامۆێك هه‌قی خورابایه‌ ئه‌وا هیچ پشت وپه‌نایه‌كی بۆ نه‌ ئه‌بوو. 

له‌ كاتێدا سه‌رۆكه‌كانی هۆزی قوره‌یش له‌ قه‌راغی كه‌عبه‌ كۆببوونه‌وه‌، كابرای زوبه‌یدی چووه‌ سه‌ر چیای ئه‌بو قوبه‌یس و به‌ده‌نگێگی خۆش چه‌ند دێره‌ شیعری پرِ سۆز و غه‌مگین خوێنده‌وه‌ وداوای یارمه‌تی كرد[3].

كاتی گوێیان له‌داوای یارمه‌تی ئه‌و كابرایه‌ بوو، به‌پێشنیهادی زوبه‌یر كوری عه‌بدو لموته‌لیب مه‌زنه‌كانی، به‌نى هاشم، به‌نی عه‌بدولموته‌لیب، به‌نی زوهره‌، به‌نی تمیم و به‌نی حارس كه‌ له‌ تیره‌كانی ناوداری قوره‌یش بوون له‌ ماڵی عه‌بدوڵڵای كوری جودعانی ته‌یمی كۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانێكیان به‌ست كه‌ بۆ یارمه‌تی دان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌قی هه‌ر هه‌ق خوراوێك یه‌ك ده‌ست بن و ئیجازه‌ نه‌ده‌ن له‌مه‌ككه‌ زوڵم له‌كه‌س بكرا، جا ئه‌و كه‌سه‌ مه‌ككه‌یی یان نامۆ با، هه‌ژار یان ده‌وڵه‌مه‌ند با. پاشان هه‌ستان و چوونه‌ ڵای عاس كوری وایل وهه‌قی كابرای زوبه‌یدىیان لێی وه‌ر گرته‌وه‌[4] حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د له‌و كاته‌دا بیست ساڵى بوو[5].

به‌شدار كردنی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله له‌و په‌یمانه‌دا كه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی جوامێرانه‌ و جۆره‌ پیشتیوانێك له‌ مافی مرۆڤ بوو له‌و كۆمه‌ڵگا نه‌فامییه‌دا، وه‌ به‌شدارىیه‌كه‌ى زیاتر له‌و روانگه‌یه‌وه‌ گرنگ بوو، كه‌ ڵاوانی ته‌مه‌نی ئه‌و له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ مه‌ككه‌دا خه‌ریكی رابواردن و خواردنه‌وه‌ بوون و له‌ نرخه‌كانی مرۆڤایه‌تی وه‌كو پیشتیوانی كردن له‌مه‌زڵوم،پاك سازی كۆمه‌ڵگاوپیاده‌ كردنی عه‌داڵه‌ت هیچیان لێی نه‌ئه‌زانی، به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵا مه‌زنه‌كانی قوره‌یش له‌ په‌یمانێكی وا به‌شداری ئه‌كرد. له‌ دوای بوونی به‌ پیغه‌مبه‌رصلی الله علیه و اله ئه‌وپه‌یمانه‌ به‌چاكه‌ ناو ئه‌برد وئه‌یفه‌رمو: «من له‌ ماڵى عه‌بدوڵڵای كوری جودعان له‌و په‌یمانه‌ دا به‌شداریم كرد، ئه‌گه‌ر له‌جیاتی ئه‌وه‌ حوشتری مو سوریان پێم بدایه‌ ئه‌وه‌نده‌ خۆشحاڵا نه‌ئه‌بووم. وه‌ ئه‌گه‌ر له‌چه‌رخی ئیسلامدا بۆ هاوبه‌ش كردنی په‌یمانی وا بانگهێشتم بكه‌ن دیسان به‌شداری ئه‌كه‌م»[6].

سه‌ره‌راى ئه‌ء په‌یمانامه‌ی كه‌هه‌بوون ئه‌م په‌یمانه‌یشی له‌ سه‌ریان زیادكرد, وله‌وان باشتر بۆیه‌، ناویان لێى نا «په‌یمانی فزول»[7] هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یمانه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵا په‌نابه‌رانی مه‌زڵوم بووه‌، وه‌ پاشان چه‌ند نه‌فه‌ری نامۆو زوڵم لێكراوه‌ كه‌ داوای یارمه‌تی له‌ دارێژه‌رانی په‌یمانه‌كه‌یان كرد له‌ چنگی زاڵمانی مه‌ككه‌ رزگاریان كردن [8].

 



[1] Ù€ له‌و روداوانه‌ی كه‌ باس كراوه‌: موحه‌ه‌ممه‌د (د Ù€ Ø®) له‌ لاویه‌تی تێدا به‌ شداری كردووه‌ شه‌ری فوججار بووه‌، ئه‌و روداوه‌ Ù¾ÛŽØ´ په‌یمانی فزول بووه‌، وه‌ ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر له‌و كاته‌دا 14 تا 20 ساڵیان نوسیوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ گومان له‌ به‌شدار بوونی هه‌بووه‌,  بوَیه‌له‌م شه‌ره‌دا ئاماژه‌مان پا نه‌كردو وازمان Ù„ÛŽÛŒ هێنا. الصحیح من سیرة النبی الاعظم، ب1ØŒ Ù„95 تا 97ØŒ درس هایی تحلیلی از تاریخ اسلام ب1ØŒ Ù„303 Ùˆ503.

[2] ـ ابن سعد طبقات الكبری (بیروت: دار صادر) ب1، ل128. محمد بن حبیب، المنمق فی اخبار قریش، لێكولینه‌وه‌ی خورشید احمد فارق چاپی یه‌ك، ل52.



1