سه‌ره‌تای ئاشكرا كردنی بانگه‌وازه‌كه‌



 

ئاشكرا كردنی بانگه‌وازه‌كه‌ی و ده‌ست پێكردنی به‌ربه‌ره‌كانیه‌كان

سه‌ره‌تای ئاشكرا كردنی بانگه‌وازه‌كه‌

ته‌قه‌ڵای قورِه‌یش

ئاشكرا كردنی پشتیوانی كردنی ئه‌بوتالیب له‌ موحه‌ممه‌د

هۆو ئامانجی به‌ربه‌ره‌كانێی قورِه‌یش

ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ كه‌ پێش گام بوون له‌ په‌یرِه‌وی كردن له‌ ئیسلام

 

 

 

سه‌ره‌تای ئاشكرا كردنی بانگه‌وازه‌كه‌:

دوای ئه‌وه‌ كه‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلام صلی الله علیه و اله ماوه‌یه‌ك بوو بانگه‌وازه‌كه‌ی به‌نهێنی ده‌ست پێكردبوو، له‌ ڵایه‌نی خوای میرو مه‌زن ده‌ستوری بۆ هات كه‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی ئاشكرا بكات و له‌ موشریكین نه‌ترسێ. [ئه‌وه‌ی كه‌ پێمان رِاگه‌یاندوی ئاشكرای بكه‌و رِوو له‌ موشریكین وه‌ر گێرِه‌، ئێمه‌ شه‌رِی ئه‌وانه‌ی كه‌ گاڵته‌ ئه‌كه‌ن له‌ تۆی دور ئه‌خه‌ینه‌وه‌][1] پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كه‌ ئه‌م ده‌ستوره‌ خوایه‌ی بۆ هات، رِۆژێكیان له‌ "ئه‌بته‌ح" [2] رِاوه‌ستاو ووتی :

{من نێردراوی خوام، ئێوه‌ بۆ په‌رستنی خوای یه‌كتا بانگه‌واز ئه‌كه‌م، هه‌روه‌ها پێتان رِا ئه‌گه‌یه‌نم كه‌ ده‌ست له‌و بتانه‌ هه‌ڵگرن، چونكه‌ نه‌ سودیان هه‌یه‌و نه‌زیان، نه‌ كه‌س دروست ئه‌كه‌ن و نه‌ رِۆزی ئه‌ده‌ن، نه‌ زیندو ئه‌كه‌نه‌وه‌و نه‌ ئه‌مرێنن[3]}.

له‌و رِۆژه‌وه‌ بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه و اله چووه‌ قۆناغێكی نوێ و له‌ كۆبونه‌وه‌ كانی كاتی حه‌ج كردن له‌ مینا و له‌ ناو هۆزه‌كانی ده‌ور و به‌ری مه‌ككه‌ ده‌ستی كرده‌ بانگه‌واز و رِاگه‌یاندن.

                       

 



1