گه‌مارۆدانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ سه‌ر هۆزی هاشمدا



گه‌مارۆدانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ سه‌ر هۆزی هاشمدا

له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هۆزه‌كانی قورِه‌یش له‌ گه‌ڵا ئه‌بوتالیب هه‌وڵه‌كه‌یان ئه‌نجامی نه‌گرت، وه‌له‌گه‌رِانه‌وه‌ی كۆچه‌ران له‌ حه‌به‌شه‌ نائومێد بوون، وه‌له‌ڵایه‌كی تره‌وه‌، دیتیان كه‌سانی گرنگ و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی چوونه‌ پاڵا ئیسلامه‌وه‌ وپه‌یرِه‌وانی ئیسلام له‌هۆزی جیاجیا بوو، وه‌ رِۆژبه‌رِۆژ له‌ زۆر بوندابوون، ناچار بوون، رِێگایه‌كی تازه‌بدۆزنه‌وه‌، تا به‌ هۆیه‌وه‌، پاڵه‌ په‌ستۆی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بخه‌نه‌ سه‌ر هۆزی هاشم و موته‌لیب تا ده‌ست له‌ یارمه‌تی و پشتیوانی پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌ڵگرن، یان بیده‌نه‌ ده‌ستی ئه‌وانه‌وه‌، له‌ سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ په‌یماننامه‌یه‌كیان نووسی، كه‌ نابێ كچ بده‌نه‌ هۆزی هاشم و كچیان لێ خوازبێنی بكه‌ن، وه‌ هیچیان پێ نه‌فرۆشن و هیچیان لێ نه‌كرِن[1].

له‌ پێشدا وتمان خه‌ڵكی مه‌ككه‌ ته‌نیا له‌ رِێگای بازرگانییه‌وه‌ بژێوی خۆیان به‌ده‌ست ئه‌هێنا، وه‌رِۆڵی ئابووری و بازرگانیش به‌ده‌ستی قورِه‌یشه‌وه‌ بوو، كه‌واته‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ركه‌سێك یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له‌ڵایه‌نی ئه‌وانه‌وه‌، به‌ مانای گۆشه‌ گیری ته‌واو بوو.

موشریكینی قورِه‌یشیش، وایان ئه‌زانی ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ بكه‌ن هۆزی هاشم به‌ زوویی، چۆك دائه‌نێن.

قه‌ده‌غه‌ كردنی كچ خواستن و كچ پێدان و پچرِاندنی په‌یوه‌ندی وهاو ژیانیه‌تی له‌گه‌ڵا هۆزی هاشم له‌ ناو هه‌ندێ سه‌رچاوه‌كاندا باس كراوه‌و به‌ به‌شێك له‌ په‌یمانی قورِه‌یشیان داندراوه‌[2]، ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ زیاتر ڵایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌خۆوه‌گرتبوو، وه‌كوبڵێی ئه‌یان ویست دیسان هۆزی هاشم له‌ رِووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ گۆشه‌گیر بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ كه‌ په‌یماننامه‌كه‌ له‌ ڵایه‌ن سه‌رانی قورِه‌یشه‌وه‌، مۆركرا ئه‌بوتالیب[3] فه‌رمانیدا هه‌موو هۆزی هاشم چ موسوڵمان و چ كافر[4] بێجگه‌ له‌ ئه‌بوو له‌هه‌ب هه‌موویان، له‌ دۆڵی ئه‌بوتالیب[5] یه‌ك بگرنه‌وه‌[6] وه‌ ماوه‌ی سێ ساڵا كه‌ به‌راستی قه‌ده‌غه‌ كردنه‌كه‌یان له‌وی به‌سه‌ربرد[7]. هه‌ر چه‌نده‌ په‌یماننامه‌كه‌ی قورِه‌یش ڵایه‌نی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو، به‌ڵام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ قورِه‌یش زۆر تورِه‌ ببون وكینه‌یان له‌ دڵگرتبوو، له‌ به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌ر و هۆزی هاشم وه‌ رِایانگه‌یاندبوو، ته‌نیا رِێگای ئاشتبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵا هۆزی هاشم به‌ كوشتنی موحه‌ممه‌ده‌، لێره‌دا ئه‌بوتالیب هه‌ستی به‌ترس كرد سه‌باره‌ت به‌ گیانی موحه‌ممه‌د و ئه‌ندامانی هۆزی هاشم، بۆیه‌ بۆ ئاسان كردنی پاراستنی گیان و ماڵیان، هه‌مویانی بۆ ناو دۆڵه‌كه‌ی خۆی بانگ كرد، تا له‌ یه‌كه‌وه‌ نزیك بن وه‌ به‌ ئاسانی چاودێری له‌ هه‌موان بكرێ، ئه‌بوتالیب پیاوه‌كانی هۆزی هاشم كه‌ ژماره‌یان چل نه‌فه‌ر نوسراوه‌[8] هه‌مویانی بۆ پاسه‌وانی له‌ دۆڵه‌كه‌ زباره‌ كردبوو، وه‌ هه‌ر شه‌و شوێنی پشوودانی موحه‌ممه‌دی دوسێ جار ئه‌گۆرِی وه‌، عه‌لی له‌شوێنی ئه‌خه‌واند،[9] نه‌وه‌كو قورِه‌یش به‌ دزیه‌وه‌ شه‌و هێرش بكاته‌ سه‌ری، له‌م ماوه‌یه‌دا قورِه‌یش پێشی له‌ هه‌مووجۆره‌ ئه‌رزاق و خواردنێكیان له‌ هۆزی هاشمیان گرتبو. هۆزی هاشم له‌ هه‌ر جۆره‌ كرِین و فرۆشتن بێ به‌ش بوون، وه‌ زۆر خراپ كه‌وتبونه‌ ته‌نگانه‌وه‌، ته‌نیا له‌ مانگه‌كانی حه‌رِام (وه‌رزی حه‌ج و عومره‌) بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌رزاق ئه‌چونه‌ ناو شار[10] وه‌ له‌و كاته‌شدا قورِه‌یش هه‌رِه‌شه‌ی له‌و كاروانانه‌ ئه‌كرد، كه‌ له‌ گه‌ڵا هۆزی هاشم كرِین و فرۆشتن بكه‌ن ماڵا و سه‌روه‌تیان غاره‌ت ئه‌كرێ[11]، جا ئه‌گه‌ر هۆزی هاشم نیازی كرِینیان هه‌بوایه‌ نرخێكی وا گرانیان پێ ئه‌وتن تانه‌توان بكرِن [12].

جاری وا هه‌بوو، ئه‌بوعاس كورِی رِه‌بیع [13] وه‌ جار وابوو كه‌ حه‌كیمی كورِی حه‌زام[14] به‌ دزیه‌وه‌و دور له‌ چاوی قورِه‌یش ئازوقه‌یان ئه‌برده‌ ناو دۆڵه‌ كه‌، له‌ هۆزی هاشمیش عه‌لی D شه‌وانه‌ به‌ دزییه‌وه‌، له‌ دۆڵه‌كه‌ ئه‌هاته‌ خواره‌وه‌و خوارن و پێداویستی بۆ ناو دۆڵه‌ كه‌ ئه‌برد[15] له‌و ماوه‌یه‌ پاره‌و سه‌روه‌تی پێغه‌مبه‌ر و ئه‌بوتالیب و خه‌دیجه‌ ته‌واو بوو، وه‌ توشی هه‌ژاری بوون[16] به‌ تایبه‌ت ماڵا و پاره‌ی خه‌دیجه‌ له‌و گه‌مارۆ ئابووریه‌دا له‌ دۆڵه‌ كه‌ هه‌مووی به‌ سوودی پێغه‌مبه‌ر خه‌رج كرد[17].

دوای تێپه‌رِبوونی سێ ساڵا به‌ سه‌ر گه‌مارۆكه‌دا پێغه‌مبه‌ری ئیسلام صلی الله علیه و اله به‌هۆی ئه‌بوتالیبه‌وه‌، به‌ سه‌رانی قورِه‌یشی رِاگه‌یاند كه‌ په‌یماننامه‌كه‌تان مۆرانه‌ خواردوویه‌تی [18] له‌ڵایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ندی له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ په‌یماننامه‌ كه‌یان مۆر كردبوو، كه‌چاویان به‌ بارودۆخی ئاڵۆزی هۆزی هاشم كه‌وت له‌ كاره‌كه‌ی خۆیان په‌شیمان بونه‌وه‌[19] وه‌ له‌ په‌یمانه‌كه‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌، وه‌ پێش گام بوون بۆ هه‌ڵا وه‌شاندنه‌وه‌، [20] وه‌ به‌و جۆره‌ هۆزی هاشم دوای سێ ساڵا گه‌رِانه‌وه‌، بۆ ناو ماڵه‌ كانی خۆیان [21].

عه‌لی علیه السڵام له‌ یه‌كی له‌ نامه‌كانی كه‌ بۆ معاویه‌ی نارد ئاماژه‌ به‌و بارو دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ ئه‌كات و ئه‌فه‌رموێ:

" هۆزه‌كه‌مان قورِه‌یش ویستیان پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌ بكوژن و رِیشه‌ی ئێمه‌ ببرِن، غه‌م و په‌ژاره‌یان توشی ئێمه‌ كرد به‌ڵایان به‌سه‌ر ئێمه‌ هێنا، خۆشی و ئاسایشی ژیانیان له‌ ئێمه‌ رِاماڵی ، وه‌ هه‌میشه‌ له‌ ترس و هه‌راس دابووین، ناچاریان كردین كه‌ په‌نا ببه‌ینه‌ چیایه‌كی و شك و به‌ردین، وه‌ ئاگری شه‌رِیان له‌ گه‌ڵماندا هه‌ڵگیرساند، خوای گه‌وره‌ ویستی ئێمه‌ پاسه‌وانی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی بین و حورمه‌تی رِابگرین، باوه‌رِدارانی ئێمه‌ داوای پاداشتیان ئه‌كرد، وه‌ كافرانی ئێمه‌ له‌ خێزان و خزمانی خۆیان دیفاعیان ئه‌كرد، به‌ڵام له‌ قورِه‌یش هه‌ر كه‌سێ كه‌ موسڵمان ئه‌بوو، ئازارێ كه‌ به‌ ئێمه‌ ئه‌گه‌یشت به‌و نه‌ئه‌گه‌یشت، چونكه‌ هه‌مویان له‌گه‌ڵا یه‌ك په‌یمانیان به‌ستبوو، وه‌ پشتیوانیان لێ ئه‌كرد، وه‌ خزمه‌كانیان له‌ پشت یه‌ك بوون، به‌م جۆره‌ له‌ ئه‌زیه‌توو، ئازار دور ئه‌بوون[22]".

 



[1] ـ ئیبن هوشام سیرِه‌ى نه‌به‌وى ب1، ل375، ته‌به‌رى سه‌رچاوه‌ى پێشوو، ب2، ل225، به‌لازرى ئه‌نسبول ئه‌شرِاف لێكۆڵینه‌وه‌ى موحه‌ممه‌د حه‌میدولآ ب1، ل234.



1 2 3 next