شه‌رِه‌كانی هۆزایه‌تی



شه‌رِه‌كانی هۆزایه‌تی

ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ ناو عه‌ره‌بی بیاوانی بكوژرا له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا لێپرسراوی ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی خزمانی نزیكی كوژراوه‌كه‌. جا هه‌روه‌كو ره‌وایه‌ تیره‌كه‌ی ئه‌كه‌ونه‌ پشتیوانی كردنیان، بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ شه‌رِی خۆیناوی روو ئه‌دات، ئه‌م جۆره‌ شه‌رِانه‌ زۆر به‌یان له‌ سه‌ر شتێكى بچوك هه‌ ڵئه‌گیرسان وه‌ به‌زوویی دانه‌ئه‌مركانه‌وه‌ و ساڵیانی ساڵا درێژه‌یان ئه‌كێشا.

بۆ نمونه‌ شه‌رێ «به‌سوسن» كه‌ له‌ نێوان دو تیره‌ی «به‌نی به‌كر» و«به‌نی ته‌غلیب» رووی دا هه‌ردو تیره‌كه‌ش له‌ هۆزی «ره‌بیعه‌» بوون چل ساڵا درێژه‌ی كێشا، هۆی هه‌ڵگریساندنی ئه‌و شه‌رِه‌، حوشترێك بوو كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ژنێك به‌ناوی "به‌سوس" بوو كه‌ سه‌ر به‌تیره‌ی «به‌نی به‌كر» بوو چووه‌ ناو له‌وه‌رگای «فوروق» كه‌ سه‌ر به‌تیره‌ی دووه‌م بوو له‌ سرر ئه‌وه‌ شه‌رِ هه‌ڵگریسا وسه‌رۆكی تیره‌ی «به‌نی ته‌غلیب» بوو به‌ قوربانی ئه‌م شه‌رِه‌[1]. هه‌روه‌ها شه‌رێكی خونێین به‌ناوی «داحس» و«غبراء» كه‌ دو ئه‌سپ بوون داحس هی قه‌یس كوری زوهه‌یر سه‌رۆكی هۆزی «به‌نی فرازه‌» بوو، ئه‌و دو سه‌رۆكه‌ كێ به‌ركێیان كرد، له‌ ئه‌نجامدا قه‌یس وتی من بردومه‌ته‌وه‌، حوزه‌یفه‌یش وتی نه‌خێر من بردومه‌ته‌وه‌ شه‌رِ هه‌ڵگریسا و ساڵانێكی زۆری خایاند وكوشتارێكی زۆر له‌ هه‌ردو ڵای كه‌وت[2].

ئه‌م جۆره‌ روداوانه‌ به‌روژگاری عه‌ره‌ب (ایام العرب) ناوى ده‌ركرد بوو. وچه‌نده‌ها كتێبی له‌و باره‌وه‌ نوسراوه‌.

شایانی باسه‌ جار وا بوو به‌دانی چه‌ند حوشتر له‌جیاتی خوێن به‌ روداوه‌كه‌كۆتایی هاتووه‌. له‌ هه‌ر هۆزێك ئه‌بوایه‌ ریش سپیان دانیشن Ùˆ راوته‌كبیر بكه‌ن Ùˆ چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و جۆره‌ گیرو گرفتانه‌ بدۆزنه‌وه‌، وپێشنیهاده‌كانیان ئه‌خسته‌روو، به‌ڵام دانه‌ئه‌سه‌پینَرا،زۆربه‌ی هۆزه‌كان كه‌ ئه‌م جۆره‌  چارانه‌یان قه‌بوڵا ئه‌كرد له‌ به‌ر ئه‌وه‌ بوو له‌ شه‌رِه‌كانی درێژ خایان ماندوو ببون، ئه‌گه‌ر هۆزی كوژه‌ر تاوه‌نبار بو تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ بده‌نه‌وه‌ ده‌ستی ماڵى كوژراو، ئیتر شه‌رِ رو نادات، به‌ڵام ئه‌و به‌ده‌ستدانه‌وه‌ زۆر په‌سه‌ندو شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ نه‌بوو ڵایان وا باش بوو ته‌نیا تاوانبار به‌سزای خۆی بگات، ڵای بیاوان نشینه‌كان بناغه‌ى خوو ئاكار، پاراستنی ئابروو شه‌رفه‌ وه‌ له‌ ته‌واوی كرداری رۆژانه‌ی خۆی ئه‌و بناغه‌یه‌ له‌ به‌رچاو ئه‌گرێ.

ئه‌م بریارو ره‌زه‌نه‌ بیاوانىیه‌، كه‌م تازیاد له‌ شاره‌كانی حیجاز یانى تایف و مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌ به‌كار ئه‌هێنرا، چونكه‌ دانیشتوانی ئه‌م شارانه‌ش له‌ داب ونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی دا باری بیاوان نشینیان بوو، به‌و مانایه‌ی كه‌ بۆ خۆیان ئازاد و سه‌ر به‌خۆ بوون، وه‌ له‌ ده‌ستوراتی كه‌سیان په‌یره‌وی نه‌ئه‌كرد. هه‌ر چه‌نده‌ خۆ په‌ره‌ستی و ئابرو په‌ره‌ستی له‌ ناو بیاوان زۆر ده‌وری بووه‌، به‌ڵام له‌ مه‌ككه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌عبه‌ تێدابوو حورمه‌تی ڵاى هه‌موان هه‌بوو و جای بازرگانی بوو تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌و داب و نه‌ریتانه‌ راست كرا بوونه‌وه‌[3].

قورئان ئه‌م جۆره‌ خۆپه‌ره‌ستنه‌ و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی قه‌بوڵا نه‌بوو، وه‌ ناوه‌ندی بریاره‌كان هه‌ق و عه‌داڵه‌تی دانا وداكۆكی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌كرد كه‌ مرۆڤی موسڵمان ئه‌بێ به‌ ته‌واوی پشتیوانی له‌ داد و هه‌ق و عه‌داڵت بكات هه‌ر چه‌نده‌ به‌زیانی خۆو دایك و باوك و خزمانیان بووه‌.خوا له‌ سوره‌تی نیسا ئایه‌تی 135 ئه‌فه‌رمێ:

[ئه‌ی كه‌سانێك كه‌ ئیمانتان هێناوه‌ به‌ ته‌واوی عه‌داڵه‌ت به‌ جا بینن وه‌ بۆ (ره‌زای) خوا شه‌هاده‌ت بده‌ن، گه‌رچی ئه‌م (شه‌هاده‌ته‌) به‌ زیانی خۆتان یان دایك و باوكانتان و خزمانتان با، ئه‌گه‌ر ئه‌و (كه‌سه‌ی كه‌ ئێوه‌ شه‌هاده‌تی بۆ ئه‌ده‌ن) ده‌وڵه‌مه‌ندبا یان هه‌ژار، خۆ بۆ ڵایه‌نگری ئه‌وان خوا له‌ پێشتره‌ له‌ ئێوه‌، كه‌واته‌ له‌ هه‌وه‌سبازی په‌یره‌وی نه‌كه‌ن چون له‌ رێگای هه‌ق ڵاتان ئه‌دات، وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ق بگۆرن به‌ ناهه‌ق، وه‌یان چاوی لێی بپۆشن (باش بزانن) كه‌ خوا له‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن زۆر ئاگایه‌].

 

تاڵان و پیاوكوژی

عه‌ره‌بی بیاوان جگه‌ له‌ هۆزه‌كه‌ی خۆی دڵى بۆ كه‌س نه‌ئه‌سوتا Ùˆ به‌زه‌یی به‌كه‌س­Ø¯Ø§ نه‌ئه‌هات وه‌ سۆزو به‌زه‌یی ته‌نیا بۆ خزم Ùˆ كه‌س Ùˆ كاری هۆزه‌كه‌ی خۆی بوو كه‌ په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی له‌ گه‌ڵیاندا هه‌بووه‌. شێوه‌ی بییرو هۆش Ùˆ تێگه‌یشتنی له‌ چوار چێوه‌یه‌كی ته‌نگدا بووه‌.

بیاوانىیه‌كان وه‌كو ناسیونالیستی و نه‌ژاد په‌ره‌سته‌كانی ئه‌مرۆ چۆن هه‌موو شتى بۆ خۆیان ئه‌یه‌وێ هه‌ر وابوون، هه‌تا سوود و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی جابه‌جێ نه‌بوایه‌ بییرى له‌ كه‌س نه‌ئه‌كرده‌وه‌. بۆ نمونه‌ كابرایه‌ك له‌ سه‌ره‌تای ئیسلام كه‌ هێشتا فه‌رهه‌نگی چه‌رخی نه‌فامى به‌سه‌ریدا زاڵا ببو دوعای ئه‌كرد وئه‌یوت: «خوایا ره‌حمم پێ بكه‌، وه‌ره‌حمیش به‌ موحه‌ممه‌د بكه‌،وه‌ جگه‌ له‌ ئێمه‌ ره‌حم به‌كه‌سێكی تر مه‌كه‌»[4].



1 2 3 next