شه‌رِه‌كانی هۆزایه‌تی



نه‌بوونێیك  كه‌ له‌ ئه‌نجامی ژیان بیاوانی توشیان ببو، هانیان ئه‌دا به‌ره‌و تاڵان كردن چونكه‌ سه‌رزه‌وىیه‌كانیان وه‌كو سه‌رزه‌وی میلله‌تانی تر خێر Ùˆ به‌ره‌كه‌تی تیدا نه‌بوو، جا بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و خێرو به‌ره‌كه‌ته‌، ده‌ستیان ده‌كرده‌ راگرتن وتاڵان كردنی كاروانه‌كان، نه‌ك ئه‌و كاره‌پێیان شه‌رم Ùˆ عه‌یب نه‌بوو، به‌ڵكو Ú†Û†Ù† ئه‌مرۆ شارێكی گه‌وره‌ فه‌تح ئه‌كرا ئاوا به‌ڵایانه‌وه‌ گرنگ بوو، وه‌ شانازىیان پاوه‌ ئه‌كرد[5].

هه‌ڵبه‌ته‌رِكایه‌تی نێوان هۆزه‌كان یه‌كا له‌ هۆكانی شه‌رِكردن و تاڵان كردن بوو، وه‌ زیاتر به‌گژدا چوون له‌ سه‌ر له‌وه‌رگاكان بوو. جار وابوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی سه‌رۆكی هۆز به‌ گژداچوونی خونین له‌نێوان بنه‌ماڵه‌كانی نزیك رووی ئه‌دا. بۆ نمونه‌ كاتی سه‌رۆكی هۆزێك ئه‌مرد، براكه‌ی كه‌ له‌و بچوكتر و له‌ وانه‌ی تر گه‌وره‌ تر بوو ته‌ماعی نیشته‌جا ئه‌بوو، له‌هه‌مان كاتدا كوره‌كانی سه‌رۆكی مردوویش ئه‌و ته‌ماعه‌یان هه‌بوو، جا له‌ به‌ر ئه‌و پله‌یه‌و گه‌یشتن به‌ سه‌رۆكى هۆزایه‌تی به‌گژدا چونێكی خوێناوی رووی ئه‌داو ئه‌بووه‌ هۆى هه‌ڵگریساندنی شه‌رِ له‌ نێوان خانه‌دانه‌كانی یه‌ك هۆز.

شاعیره‌كان به‌شعیره‌كانیان ئاگری ئه‌م به‌ گژداچوونه‌یان خۆش ئه‌كرد رووداوه‌كانیان زیندو. ئه‌كرده‌وه‌ ئه‌یانخسته‌ سه‌ر زمان، وه‌ به‌ هۆى ئه‌و شیعرانه‌وه‌ رق و كینه‌ی كۆن تازه‌ ئه‌بوه‌وه‌.

زۆر به‌ی ئه‌و روداوانه‌ كه‌ له‌ نێوانیان روو ئه‌دا له‌ سه‌ر بابه‌ت و گیروگرفتی بچوك وبا بایه‌خ بوو، جا كاتا كه‌ ئاگری شه‌رِ هه‌ڵئه‌گیرسا، دو هۆز ئه‌كه‌وتنه‌ گیانی یه‌كتر و هه‌وڵیان ئه‌دا كه‌ یه‌كتر له‌ ناو ببه‌ن[6]. درندایه‌تی و دووری له‌شارستانیه‌ت هۆیه‌كی تر بوو،بۆ تاڵان كردن،به‌ بییرو باوری «ئیبن خه‌لدون»، ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی درنده‌ بوون، داب و نه‌ریتی درندایه‌تی ئه‌وه‌نده‌ له‌ ناویان پته‌و بوو، وه‌كو خووخه‌ده‌یه‌كی سروشتى لێى هاتبو. بۆ نمونه‌، كه‌ پێویستیان به‌ به‌رد ئه‌بوو تا مه‌نجه‌ڵى به‌ردین دروست بكه‌ن ئه‌چوون خانووه‌كانیان ئه‌روخاندن و به‌رده‌كانیان ده‌ر ئه‌هێنا و سا كوچكه‌یان بۆ ژێر مه‌نجه‌ڵ دروست ئه‌كرد ,كۆشك و ته‌ڵاریان خراپ ئه‌كرد تا داره‌كانیان ده‌ربێنن و چادره‌كانیان پابه‌رزبكه‌نه‌وه‌،یان له‌ داره‌كانیان میخی داریین دروست بكه‌ن و چادره‌كانیان پێ داكوتن. خودی ئه‌و جۆره‌ كرده‌وانه‌ تاڵان كردن بوو، وه‌ هه‌ر شتێكیان به‌ده‌ست خه‌ڵك ببینایه‌ ئه‌یان رفاند، رسق و روزىیان له‌ سیبه‌ری رمه‌كانیان به‌ده‌ست ئه‌هێنا به‌ هیچ جۆرێك ته‌نیا به‌ تاڵانكردنی ماڵا خه‌لك قانع نه‌بوون، چاویان به‌هر جۆره‌ سه‌روه‌ت و كاڵا و شتومه‌كی ژیان بكه‌وتایه‌ ئه‌یانرفاند و تاڵانیان ئه‌كرد[7].

تاڵان و چه‌پاو كردن و رفاندن ته‌نیا رێگایه‌ك بوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌سكه‌وته‌كانیان كاتا كه‌ هێرشیان ئه‌برده‌ سه‌ر هۆزێك، حوشتره‌كانیان ئه‌بردن ژن و مناڵانیان به‌ دیلی ئه‌گرتن، هۆزێكی تر له‌وان به‌هێزتر له‌ بۆسه‌یان بۆ دا ئه‌نیشت و له‌ هه‌لێكى گونجاو هێرشیان ئه‌بردنه‌ سه‌ریان و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكیان ئه‌هێنا به‌سه‌ریان ئه‌هات جا كاتا دوژمنیان ده‌ست نه‌ئه‌كه‌وت هێرشیان ئه‌برده‌سه‌ر یه‌كتر، هه‌ر وه‌كو قه‌تامی (قطامی) شاعیر عه‌ره‌ب له‌ سه‌ره‌تای سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی ئێژێ:

واحیانا على بكر اخینا                    اژا لم نجد اڵا اخانا

واته‌: ئیش و كاری ئێمه‌ تاڵان كردن و ره‌فاندنی دراوساكانو دوژمنانه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌مان ده‌ست نه‌كه‌وت، هێرش ئه‌كه‌ینه‌ سه‌ر برایانی خۆمان و تاڵانیان ئه‌كه‌ین[8].

له‌و رۆژگاره‌دا، ئه‌و شه‌رانه‌ كه‌ بناغه‌یان له‌ سه‌ر تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ وخوێن رێژی بوو، دوژمنایه‌تی له‌نێوان دوهۆزی ئه‌وس وخه‌زرج له‌شاری یه‌سرب (مه‌دینه‌) به‌جۆریكی وا په‌رِه‌ی سه‌ندبو، كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو به‌ڵای دیوار و سنوری دیاری كراوی یه‌كتردا برِوات. هێزه‌كانی شه‌ركه‌ر ژیانی عه‌ره‌بیان شه‌ل كردبوو، وه‌ له‌ ناویان بردبوو، خوای میرو مه‌زن ئه‌و باره‌ خوێناوىیه‌ی ئه‌خاته‌وه‌ بییریان، وه‌ له‌و برایه‌تیه‌ی كه‌ له‌ سێبه‌ری ئیسلام به‌ ده‌ستیان هێناوه‌ له‌ قورئانی پیرۆز سوره‌تی ئاڵى عیمران ئایه‌تی 103 به‌م جۆری باسیان ئه‌كات و ئه‌فه‌رمێ:

[نیعمه‌تی خوا كه‌ به‌سه‌رتان دابه‌زیوه‌ بهێننه‌وه‌ بییر كاتێ دوژمنی یه‌كتر بوون، ئاشتی و دوستایه‌تی خسته‌ نێو دڵانتانه‌وه‌، وه‌ به‌و نیعمه‌ته‌ بوونه‌ برای یه‌كتر، وه‌ ئێوه‌ له‌ سه‌ر كنار چاڵی ئاگر بوون. خوا ئێوه‌ی رزگار كرد، ئا به‌م جۆره‌ خوا ئایه‌ته‌كانی خۆی نیشانی ئێوه‌ ئه‌دات به‌ڵكو رێنمو بن].

مانگه‌كانی حه‌رام

ته‌نیا له‌ مانگه‌كانی حه‌رام (زیقه‌عده‌، زیحه‌جه‌، موحه‌ره‌م و ره‌جه‌ب) به‌ پاى ئه‌و سوننه‌ته‌ كۆنه‌ كه‌ یادگاری حه‌زره‌تی ئیبراهیم وئیسماعیل و پاشماوه‌ی ده‌ستوره‌كانی ئایینی ئه‌وان بوو,به‌ حورمه‌تی ئه‌و مانگانه‌ هه‌ر له‌ خۆیانه‌وه‌ له‌ نێوان خۆیان شه‌ریان را ئه‌گرت. وپیان ئه‌وت ئاشتی پیرۆز (صلح المقدس) وئه‌م هه‌له‌یان بۆ ئه‌ره‌خسا تا كه‌مێك ئارامییان هه‌با، پشوو له‌شه‌رِ بده‌ن، وه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا بتوانن به‌كاری بازرگانی، كرِین و فرۆشتن و زیاره‌تی ماڵى خوا كه‌عبه‌ بكه‌ن[9] ئه‌گه‌ر شه‌رێك له‌و مانگانه‌ رووی بدایه‌ ناویان لێى ئه‌نا شه‌رِی خراپكاره‌كان (حرب الفجّار) [10].



back 1 2 3 next