ئایین و مه‌زهه‌ب له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی عه‌ره‌ب و ده‌ور و به‌ری



پاشماوه‌ ئایینی ئیبراهیم (حه‌نیفیه‌ت)

عه‌دنان پاپیره‌ گه‌وره‌ی عه‌ره‌به‌كانی عه‌دنانی (عه‌ره‌به‌كانی مه‌ككه‌) و باپیری بیسته‌می حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله له‌ نه‌وه‌كانی حه‌زره‌تی ئیسماعیله‌، عه‌دنانىیه‌كان له‌ ناوچه‌كانی حیجاز و نه‌جد و ته‌هامه‌ نیشته‌جا ببوون[57]، ساڵیانی دوور و درێژ له‌ شه‌ریعه‌تی حه‌زره‌تی ئیبراهیم په‌یره‌وىیان ئه‌كرد. به‌قسه‌ی یه‌عقوبی ئێژی:

«قوره‌یش وه‌ ته‌واوی كوره‌كانی عه‌دنان له‌گه‌ڵا هه‌ندا باوه‌رى ئبیراهیم به‌سترابوونه‌وه‌، ئه‌وانه‌ كه‌عبه‌یان زیاره‌ت ئه‌كرد مه‌ناسكی حه‌جیان به‌جێ ئه‌هێنا، مێواندارىیان ئه‌كرد، مانگه‌كانی حه‌رامیان له‌ به‌ر چاو ئه‌گرت، كاری خراب، پچرانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵایه‌كتر وزۆڵم به‌شتێكی ناشیرنیان ئه‌زانی، مرۆڤی خراپیان به‌سزا ئه‌گه‌یاند»[58].

پاشماوه‌ی ده‌ستوره‌كان و سوننه‌ته‌كانی ئیبراهیمی وه‌كو باوه‌ر به‌خوا، حه‌رام زانینی ماره‌كردنی دایك و كچ، مه‌ناسیكی حه‌ج و عومره‌ و قوربانی،غوسڵىله‌ش پیسى[59]، خه‌ته‌نه‌ كردن، كفن كردن و مردوو له‌ گۆرنان[60]، تا كاتی كه‌ ئیسلام په‌یدا بوو هه‌ر ئه‌نجامیان ئه‌دا وسوننه‌ته‌كانی ده‌ دانه‌یی له‌ ناویاندا باو بوو، وه‌كو: خاوێنى له‌ش، راماڵین موو زیاده‌كانی له‌ش[61]. هه‌روه‌ها رێزو حورمه‌تكردن له‌ چوار مانگی حه‌رام كه‌ له‌ سوننه‌ته‌كانی ئیبراهیم[62] بوو. باوه‌رِیان وابوو به‌هه‌ر هۆیه‌ك ئه‌گه‌ر شه‌رێك یان خوێن رێژیێك له‌و مانگانه‌ رووی بدایه‌ ناویان لێى ئه‌نا شه‌رِی «فجّار» یانی ناره‌واو گوناح[63]. كه‌واته‌ ئایینی یه‌كانه‌په‌ره‌ستی له‌ نێوان عه‌ره‌بی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا رابردوێكی دێرینه‌ی هه‌بووه‌. پاشان بت په‌ره‌ستی چووه‌ ناویان وكاریان كرده‌ سه‌رو له‌ ئاینی یه‌كانه‌ په‌ره‌ستی ڵایان دا.

سه‌ره‌تای په‌یدا بوونی بت په‌ره‌ستی

له‌ ناوعه‌ره‌ب

ئه‌و شاهیدو به‌ڵگه‌ جۆرا وجۆرانه‌ى كه‌ به‌ ده‌ستمانه‌وه‌یه‌ نیشان ئه‌ده‌ن سه‌رچاوه‌ی بنه‌ره‌تی په‌یدابوونی بت په‌ره‌ستی له‌ناو عه‌ره‌ب دو هۆ بووه‌.

ئه‌لف: كابراێك به‌ ناوی عه‌مر كورِی لوحه‌ى ـ سه‌رۆكی هۆزی خوزاعه‌ بوو، له‌ زه‌مه‌نی خۆی خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات و هێزو تواناله‌ مه‌ككه‌دا بوو، وه‌ هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشت و كلیداری كه‌عبه‌یش[64] بوو سه‌فه‌رێك بۆ وڵاتی شام كرد بوو، له‌وا چاوی به‌ده‌سته‌یه‌ك له‌ «عه‌مالیقه‌»[65] كه‌وتبوو بتیان ئه‌په‌ره‌ست، كاتی لییان پرسیبو بۆ چی ئه‌مانه‌ ئه‌په‌ره‌ستن، له‌ وڵامیدا وتیان:

«ئه‌مانه‌ بارانمان بۆ دائه‌به‌زێنن، یارمه‌تیمان ئه‌ده‌ن»، عه‌مر داوای بتێكیان لێى كرد ئه‌وانیش بتی «هوبه‌ل» یان پێ دا، بته‌كه‌ی هێنا مه‌ككه‌و له‌ناو كه‌عبه‌ داینا و داوای له‌خه‌ڵك كرد تا بیپه‌ره‌ستن[66]. بێجگه‌ له‌وه‌ دو بتى تر به‌ناوى «ئه‌ساف»[67] و «نائیله‌» له‌ كه‌عبه‌ دانا و خه‌ڵكی هاندا تابیان په‌ره‌ستن[68]، وه‌به‌م جۆره‌ بناغه‌ی بت په‌ره‌ستی دانا. له‌ پێغه‌مبه‌رى ئیسلام ئه‌گێرنه‌وه‌ كه‌ فه‌رمویه‌تی: «عه‌مر كوری لوحه‌ی یه‌كه‌مین كه‌سێك بووه‌ كه‌ ئایینی ئیسماعیل گۆراند و بناغه‌ى بت په‌ره‌ستی دانا ومن ئه‌و له‌ناو ئاگری دۆزه‌خم بینیوه‌»[69].

ب ـ كاتی كه‌ نه‌وه‌كانی ئیسماعیل له‌ مه‌ككه‌ زیاد بوون ناچار بۆ به‌ده‌ست هێنانی بژیو بۆ شارو ناوچه‌كانی تر كۆچ بكه‌ن، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندێكی تایبه‌تى یان به‌ مه‌ككه‌ و كه‌عبه‌وه‌ هه‌بوو، هه‌ر كامیان بۆ هه‌ر شوێنێك برۆیشتایه‌ به‌ردَیك له‌ كه‌عبه‌ به‌ حورمه‌تی مه‌ككه‌ له‌گه‌ڵا خۆیان ئه‌برد، وه‌ له‌ هه‌ر كوا نشته‌جا بونایه‌ به‌رده‌كه‌یان دائه‌نا و هه‌روه‌كو كه‌عبه‌ له‌ده‌وری ئه‌سورِانه‌وه‌ (طواف یان ئه‌كرد). هێواش هێواش ئامانجی بنه‌ره‌تی ئه‌م كاره‌ له‌بییریان چووه‌وه‌، وه‌هه‌ریه‌ك له‌و به‌ردانه‌ بوون به‌بتێك، وه‌ هه‌ر به‌ردێكی جوانیان ده‌ست بكه‌وتایه‌ ئه‌یان په‌ره‌ست. وه‌ به‌م جۆره‌ ئایینی دێرینه‌ی خۆیان له‌بییر چووه‌وه‌، وه‌ ئایینی ئیبراهم و ئیسماعیلیان گۆرِى و روویان كرده‌ بت په‌ره‌ستی[70].

هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و دو هۆیه‌، خاڵى ده‌ست Ù¾ÛŽ كردنى بت په‌ره‌ستی بووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ڵام هۆكانی تریش هه‌بوو وه‌كو: نه‌فامی ونه‌زانین، هه‌ستی گه‌رایی ئاده‌میزاد (چونكه‌ ئه‌یه‌وێ هه‌تا خواكه‌شى ببینی Ùˆ هه‌ستی Ù¾ÛŽ بكات) [71] ناكۆكى Ùˆ ركایه‌تىیه‌كانی هۆزایه‌تی (چونكه‌ هه‌ر هۆزێك ئه‌یویست خوایه‌كی جیای هه‌با وبۆیه‌بتێكی ئه‌كرده‌ خوا) ته‌ماعی، سه‌رۆكاتی Ùˆ مه‌زنی هۆز (ئه‌م چینه‌ هه‌میشه‌ حه‌زیان ئه‌كرد كه‌ خه‌ڵك نه‌خوێنده‌وارو نه‌زان بن تا به‌ قسه‌یان بكه‌ن). هه‌روه‌ها ڵاسایی كردنه‌وه‌ی كوێرانه‌ له‌ رابردووان، هه‌وڵدان بۆ به‌رفراوانی ئه‌و جۆره‌ بیر Ùˆ باوه‌رِانه‌، وه‌ رۆژ به‌ رۆژ شێوه‌كانی جۆرا Ùˆ جۆری بت په‌ره‌ستی، وه‌ دانیشتن Ùˆ كۆبونه‌وه‌ی دوعاوگازه‌، نه‌زر كردن، خۆنیشاندان Ùˆ داوای یارمه‌تی له‌ بته‌كان زیادى ئه‌كرد، وه‌ به‌م جۆره‌ لقى Ùˆ Ú†ÚµÛŒ  بت په‌ره‌ستی زۆر بوو[72]. ژماره‌ی بته‌كانیش زۆر تر ئه‌بوو، به‌جۆرێكی وا هه‌ر خانه‌دانێك بتێكی هه‌بوو له‌ كاتی سه‌فه‌ركردن ده‌ستیان پیا ئه‌ماڵى Ùˆ ته‌به‌روكیان ئه‌كرد[73].

كاتی فه‌تحی مه‌ككه‌ نزیكه‌ی سێسه‌دو شه‌ست بت له‌ مه‌ككه‌دا هه‌بوو[74].

ئایا بت په‌ره‌سته‌كان خوایان قه‌بوڵه‌

بت په‌ره‌سته‌كان نكۆڵی خوایان نه‌كردووه‌، هه‌ر وه‌كو قورئان ئه‌فه‌رمێ، خوایان به‌خالقی ئاسمانه‌كان و زه‌وی وهه‌رچی له‌م جیهان و بوونه‌دا هه‌یه‌ زانیوه‌[75]. به‌ڵام دو هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌یان كردوه‌ كه‌ بۆته‌ هۆی راڵى وون بوونیان:



back 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14 15 16 17 next