ئایین و مه‌زهه‌ب له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی عه‌ره‌ب و ده‌ور و به‌ری



1 ـ هه‌ڵه‌ ناسینیان سه‌باره‌ت به‌خوا و سیفه‌ته‌كانی ئه‌و، ئه‌وانه‌ زێنێكى لێڵا و تارێكیان له‌باره‌ی خواوه‌ هه‌بووه‌، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و قسه‌یه‌، وایان ئه‌زانی كه‌ خوا ژنو مناڵى هه‌یه‌، فرشته‌كان به‌كچانی خوایان ئه‌زانی، یانی خوایش هه‌ر وه‌كو ئاده‌میزاد و گیاندارانی تر كه‌ له‌ جه‌سته‌ و مادده‌ دروست كراون خوایش هه‌ر وایه‌، وه‌ مناڵاه‌ ئه‌بێ و نه‌وه‌ی زۆر ئه‌بێ. خوای میرومه‌زن له‌ چه‌ندین ئایاتی پیرۆزی خۆی، ئه‌م بیر و هزره‌ هه‌ڵه‌یه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ و قه‌بوڵى نییه‌، وه‌ به‌توندى لۆمه‌ى ئه‌و خاوه‌ن بییرانه‌ی كردووه‌، ئه‌فه‌رمێ:

[ئه‌وانه‌ فرشته‌كان كه‌ به‌نده‌ی خوای به‌خشه‌نده‌ن به‌ ماینه‌یان ئه‌زانی, ئایا مه‌گه‌ر رۆژێك كه‌ ئه‌وا نه‌مان دورست كرد له‌وی بوون, قسه‌كانیان ئه‌نوسرێته‌وه‌ به‌ زوویی لێیان ئه‌پرسرێته‌وه‌] [76].

            [كه‌سانێك كه‌ ئیمانیان به‌ رۆژی هه‌ستانه‌وه‌ نییه‌، ناوی كچان له‌ سه‌ر فرشته‌كان دائه‌نێن] [77].

[وه‌ وتیان خوای ره‌حمان منداڵێكی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه‌ (خوا) پاك و با غه‌وه‌شه‌ ئه‌وانه‌ (فرشته‌) به‌نده‌ی شیاو و لێهاتووی خوان] [78].

[ئه‌وانه‌ له‌ رووی نه‌زانینه‌وه‌ بۆ خوا كوران و كچان دروست ئه‌كه‌ن، ئه‌و با غه‌وش و پاكه‌ له‌وه‌ی ئه‌وان باسی ئه‌كه‌ن ... چۆن ئه‌بێ مناڵى هه‌بی، له‌ كاتێكدا ئه‌و هاوسه‌ری نییه‌ وهه‌مو شتێكی خه‌ڵق كردووه‌، وه‌ به‌ هه‌موو شت زانایه‌] [79].

[پله‌ و پایه‌ی په‌روه‌ردگارمان به‌رزو مه‌زنه‌ وئه‌و هه‌رگیز نه‌هاوسه‌ری گرتووه‌ وه‌ نه‌ مناڵی هه‌یه‌] [80].

خوای میرو مه‌زن له‌ ئایه‌تێكی زۆر هاوبه‌شه‌كان لۆمه‌ ئه‌كات كه‌ بۆچی كچانیان سه‌باره‌ت داوه‌ به‌خوا به‌ڵام كورِانیان به‌ به‌شی خۆیان زانیوه‌:

[ئایا به‌شی خوا كچانه‌و به‌شی ئێوه‌ كوران] [81].

[له‌وانه‌ بپرسن: ئایا په‌روه‌ردگارتان كچانی هه‌یه‌ و كورِه‌كان هی ئه‌وانن؟ ئایا ئێمه‌ فرشته‌كانمان ما خه‌ڵق كردو ئه‌وانه‌ ته‌ماشایان ئه‌كردن] [82].

[ئایا ڵات و عوززا وسایه‌مه‌كه‌یان مه‌ناتیان بینیوه‌؟ ئایا به‌شی ئێوه‌ كوره‌، وه‌ به‌شی ئه‌و كچه‌؟! كه‌واته‌ ئه‌م دابه‌شكردنه‌ دروست نییه‌! ئه‌وانه‌ ته‌نیا ناون و خۆیان و باوكانیان له‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ دایان ناون] [83].



back 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14 15 16 17 next