مناڵی وڵاویه‌تی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله



 

مردنی دایكی و به‌ خێو كردنی

له‌ڵایه‌نی عه‌بدول موته‌لیبه‌وه‌

ئامینه‌، دوای ئه‌وه‌ كه‌ كوره‌كه‌ی خۆی له‌حه‌لیمه‌ وه‌رگرته‌وه‌،خۆی و كوره‌كه‌ی و دایكی ئه‌یمه‌ن كه‌نیزی عه‌بدوڵڵای مێردی له‌گه‌ڵا كاروانێك بۆ شاری یه‌سرب كه‌وته‌ را تا بچێته‌ سه‌ر گۆری مێرده‌كه‌ی وسه‌ردانی خاڵه‌كانی مناله‌كه‌ی بكات[21]. دوای یه‌ك مانگ مانه‌وه‌ له‌ یه‌سرب، له‌ كاتی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ مه‌ككه‌ له‌رێگا له‌ شوێنێك به‌ناوی «ئه‌بوا» ئه‌مرا و هه‌ر له‌وا به‌خاكی ئه‌سپێرن. له‌م كاته‌دا موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله شه‌ش ساڵه‌[22] ئه‌بێ، دایكی ئه‌یمه‌ن له‌گه‌ڵا كاروانه‌كه‌ ئه‌یهێنێته‌وه‌ بۆ مه‌ككه‌ و ئه‌یسپێرا به‌ باپیره‌كه‌ی عه‌بدولموته‌لیب[23]. عه‌بدو لموته‌لیب به‌ خێوكردن و گه‌وره‌ كردنی به‌ ئه‌ستۆ ئه‌گرێت، وه‌ به‌ جوانی ئاگایی له‌ كورِه‌زاكه‌ی خۆی ئه‌بێ, ده‌ستی دڵسۆزی و خۆشه‌ویشی به‌سه‌ریدا ئه‌هینا وئه‌یوت: «ئه‌م كوره‌ پله‌ و پایه‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه‌»[24].

مردنی عه‌بدولموته‌لیب و به‌خێوكردنی

له‌ڵایه‌نی ئه‌بو تالیبه‌وه‌

موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله هه‌شت ساڵه‌ بوو كه‌ باپیری، عه‌بدولموته‌لیب مرد، لێپرسراوی به‌خێو كردنی دایان به‌ ئه‌بوتالیب كه‌ له‌گه‌ڵا عه‌بدوڵڵا باوكی موحه‌ممه‌د له‌یه‌ك دایك بوون[25].ئه‌بو تالیب هه‌ر چه‌نده‌ خێزانێكی گه‌وره‌و كه‌م ده‌رامه‌ت بوو[26]. به‌ڵام پیاوێكی ماقوڵ ، به‌توانا و به‌ حورمه‌ت ورێز بوو ڵای خه‌ڵك[27]. له‌ ناو قوره‌یش سه‌ر به‌رز بوو[28]. په‌یوه‌ندێكی یه‌كجار زۆری له‌گه‌ڵا موحه‌ممه‌دا هه‌بوو، به‌جۆرێكی وا كه‌ له‌ كورِه‌كانی خۆی زیاتر خۆشی ئه‌ویست[29].

فاتیمه‌ی ÙƒÚ†ÛŒ ئه‌سه‌د، هاوسه‌ری ئه‌بوتالیب، رۆڵێكی زۆر گرنگی له‌ به‌خیۆكردنی موحه‌ممه‌د بینی وه‌ زه‌حمه‌تێكی زۆرى بۆ ئه‌كێشا نه‌ هه‌ر  وه‌كو داێكێكی دڵسۆز به‌ڵكو له‌ كورِه‌كانی خۆی له‌ پێشتربوو ڵای. حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د هه‌رگیز زه‌حمه‌تی ئه‌وی له‌بییر نه‌ئه‌كرد وه‌كو دایك هه‌میشه‌ یادی ئه‌كرد[30].

چونی بۆ شام و پێشبینی راهیب

ساڵێكیان ئه‌بوتالیب له‌ گه‌ڵا كاروانی بازرگانی قوره‌یش بۆ به‌ره‌و شام كه‌وته‌ را، له‌ سه‌ر داواكردنی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه Ùˆ اله (هه‌ر چه‌نده‌ مێژوو نوسان له‌ سه‌ری یه‌ك قسه‌نین، نزیكه‌ی 8ØŒ 9ØŒ 11 Ùˆ 13 ساڵه‌ بو) ئه‌بو تالیب له‌گه‌ڵا خۆیدا بردی. كاتا كاروانه‌كه‌ گه‌یشته‌ شوێنیك به‌ناوی «بوسرا»[31] بۆ پشوودان چوونه‌ نزێك په‌ره‌ستنگایه‌كی جووه‌كان كه‌ «سه‌ومه‌عه‌ی» Ù¾ÛŽ ئه‌وترا. راهیبێك به‌ناوی «بوحه‌یرا» كه‌ زانایه‌كی مه‌زنی گاوره‌كان بوو له‌ءێ بوو. له‌ناو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ برازاكه‌ی ئه‌بو تالیب سه‌رنجی بۆ ڵاى خۆ راكێشا، چونكه‌ هه‌ندا نیشانه‌ كه‌ له‌ باره‌ی پێغه‌مبه‌ری چاوه‌روان كراو ئه‌یزانی له‌ودا به‌دی كرد.  كه‌وته‌ قسه‌كردن له‌گه‌ڵا موحه‌ممه‌د صلی الله علیه Ùˆ اله وهه‌ندا پرسیاری Ù„ÛŽÛŒ  كرد. له‌پێغه‌مبه‌رایه‌تی داهاتووی موحه‌ممه‌دصلی الله علیه Ùˆ اله هه‌واڵىدا. وه‌ به‌ئه‌بو تالیب راگه‌یاند كه‌ ئاگای Ù„ÛŽÛŒ با وه‌ له‌شه‌رِی جووه‌كان بیپارێزا[32].

له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه‌وه‌ چه‌ند خاڵێك شایانی باسه‌ بوترا:

1 ـ ئه‌و روداوه‌ له‌هه‌ندا سه‌رچاوه‌ی مێژوویی وكتێبی حه‌دیس به‌شێوه‌ی كورت وه‌ له‌ هه‌ندێكی تر به‌لق و پۆێكی به‌ر فراوان ئاماژه‌ی پێ كراوه‌، به‌ڵام له‌ بناغه‌ی بابه‌ته‌كه‌ وه‌ هیچ گومان و دو دڵییك نییه‌، چونكه‌ قورئانی پیرۆز له‌ چه‌ندین ئایه‌تی جیاجیا و پێشبینی پێغه‌مبه‌رانی پێشوو، هه‌واڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله گێراوه‌ته‌وه‌ وه‌ داكۆكی كردووه‌ له‌ سه‌ر ئاگادار بوونی زانایانی خاوه‌ن كتێب له‌ باره‌ىنیشانه‌كانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌[33]. وه‌ هه‌روه‌ها پێشبینیێكی زۆر له‌خاوه‌ن كتێبه‌كان له‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و اله له‌ كتێبی میژوو وحه‌دیس باس كراوه‌[34].

2 ـ ئه‌و نیشانانه‌ی كه‌ له‌ باره‌ی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله ڵای زانایانی
خاوه‌ن كتێب هه‌بوو، هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندىیان به‌ ژیانی تایبه‌تی ء هه‌ندێ سیفاتی جه‌ سته‌یی ئه‌ءبوو (وه‌كو، هه‌تیوى له‌مناڵی یه‌وه‌، مۆری پێغه‌مبه‌رایه‌تىوه‌ناه‌ى ئه‌و) وه‌ هه‌ندێ تر په‌یوه‌ندییان به‌تایبه‌تىیه‌كانی خانه‌دان و هۆزی ئه‌و بووه‌ وه‌كو (عه‌ره‌ب بوونی، به‌ستنی هاوسه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵا ئافره‌تێكی ناودار و...) و دیار ترین نیشانه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌، خاڵی نێوان دو شانی یه‌تی كه‌ به‌ خاڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، یان مووری پێغه‌مبه‌رایه‌تی ناو نراوه‌[35].

3 ـ پێشبینىیه‌كه‌ی «بوحه‌یرا» ته‌نیا بۆ كاروانه‌كه‌ شتێكی نۆا بوو، چونكه‌ نه‌ ته‌نیا ئه‌بوتالیب به‌ڵكو خزمانی نزێكی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله هه‌موویان له‌ داهاتووی دره‌وشاوه‌ی ئه‌و ئاگادار بوون[36].

گۆرانی مێژوو له‌ڵایه‌نی گاوره‌كانه‌وه‌

هه‌ندا له‌ رۆژهه‌ڵات ناسان له‌باره‌ی چاوپێكه‌وتنی بوحه‌یرا له‌گه‌ڵا حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله گۆرانكارێكیان له‌ مێژوودا كردووه‌ وئه‌ڵێن موحه‌ممه‌د له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ئینجیل و ته‌ورات له‌ بوحه‌یراوه‌ فێر بوو[37].



back 1 2 3 4 5 6 7 8 next