مناڵی وڵاویه‌تی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله



ویل دورانت به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو ئاماژه‌ به‌و وتنه‌ با بناغه‌یه‌ی كردووه‌:

... مامی پێغه‌مبه‌ر ئه‌بو تالیب له‌دوای دوانزه‌ ساڵی ئه‌و له‌گه‌ڵا كاروانێك بۆ «بوسرا» كه‌ شارێكه‌ له‌ وڵاتی شام برد، دوور مه‌زانه‌ له‌و سه‌فه‌ره‌دا هه‌ندا له‌ ده‌ستوره‌كانی ئایینی جوو وئاینی عیسایی فێر بوبا[38].

له‌ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و بوختان وه‌ گۆرانكارىیه‌ی مێژوودا ئه‌بێ بَلێن:

1 ـ به‌ قسه‌ی هه‌موو مێژوو نوسان موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله نه‌خوێنده‌وار بوو، خوێندن و نوسینی نه‌ئه‌زانی.

2 ـ ته‌مه‌نی ئه‌و، هه‌روه‌كو ئه‌ڵێن له‌و كاته‌دا له‌ سێنزه‌ ساڵا پتر نه‌بووه‌.

3 ـ مه‌ودانی نێوان ئه‌و سه‌فه‌ره‌ تا ناردنی به‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی زۆر بووه‌.

4 ـ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵا «بوحه‌یرا» كه‌م بوو، وه‌ زیاتر ئه‌و پرسیاری كردووه‌ وه‌ موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله وڵامی داوه‌ته‌وه‌.

كه‌واته‌ چۆن باوه‌ر ئه‌كرا كه‌ مناڵێكی سینزه‌ ساڵه‌ وه‌ نه‌خوێنده‌وار له‌ چاوتێكه‌وتنێكی كورت دابتوانا به‌ جۆرێكی وا ئینجیل و ته‌ورات فێری با وه‌ له‌ ساڵه‌كانی چلی ته‌مه‌نی وه‌كو شه‌ریعه‌تێكی سه‌رجه‌م وته‌واو پێشكه‌شی كۆمه‌ڵا بكات.

5 ـ ئه‌گه‌ر موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله شتێك له‌و راهیبه‌ فێربوبایه‌، باگومان قوره‌یشی به‌هانه‌گیر ئه‌یان كرده‌ به‌ڵگه‌ی راگه‌یاندنی خۆیان وه‌ دژی به‌كاریان ئه‌هێنا، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ مێژووی ئیسلام شوێنه‌واری وا به‌رچاو ناكه‌وا، وه‌ قورئانیش تۆمه‌ته‌كانی قوره‌یش وڵام داوه‌ته‌وه‌، وه‌ هیچ ئاماژه‌یه‌ك له‌و باره‌وه‌ نه‌كراوه‌.

6 ـ ئه‌گه‌ر شتێكی وا هه‌بووایه‌ ئه‌ی چۆن كاروانچییه‌كان هیچ ئاماژه‌یه‌كیان پێ نه‌كردووه‌؟



back 1 2 3 4 5 6 7 8 next