هۆو ئامانجی به‌ربه‌ره‌كانێی قورِه‌یش



هۆو ئامانجی به‌ربه‌ره‌كانێی قورِه‌یش

لێره‌دا ئه‌م پرسیاره‌ دێته‌ پێش بۆچی قورِه‌یش له‌ هه‌مان ساڵی ئه‌وه‌ڵی ئاشكارا كردنی بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه و اله كه‌ هێشتان به‌شێكی كه‌م له‌ ده‌ستوره‌كانی ئیسلام و ئه‌حكامی قورئان دابه‌زیبوو، به‌ربه‌ره‌كانیان ئه‌كرد؟ له‌و ئایه‌تانه‌ی كه‌ له‌ ساڵی ئه‌وه‌ڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه و اله دابه‌زیبوو، هه‌ستیان به‌ چ ترسێك كردبوو، تا له‌ به‌رانبه‌ری رِاوه‌ستن؟ ئایا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ بووكه‌ باوه‌رِی بت په‌رستی بوو، یان هۆیه‌كی تر هه‌بوو؟ هه‌ڵبه‌ته‌ باسه‌كه‌مان له‌باره‌ی ئامانجی سه‌رۆكه‌كانی قورِه‌یشه‌،چونكه‌ خه‌ڵكی رِه‌شو رِوت په‌یرِه‌ی له‌ سه‌رۆكه‌كانیان ئه‌كه‌ن، وه‌جوڵانی بیرو هه‌ستی ئه‌و رِه‌شوو رِوتانه‌ به‌رانبه‌ر به‌ هه‌ر ئاینێكی نوی زۆر سه‌خت و دژوار نه‌بوو، چونكه‌ به‌پێی بییرو باوه‌ر ِودابونه‌ریت به‌ سه‌رۆكه‌كانیان به‌سترا بونه‌وه‌، وه‌ به‌ ئاسانی ئه‌یان توانی له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ر ئاینێكی نوێ رِایان په‌رِێنن[1].

به‌ له‌ به‌رچاوگرتنی هێزو ده‌سه‌ڵاتداری و شوێنایه‌تی به‌رزی قورِه‌یش له‌ مه‌ككه‌ رِه‌نگه‌به‌ئاسانی بتواندری هۆی به‌ربه‌ره‌كانێیان بدۆزرێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ر وه‌كوو له‌ باسی بازرگانی و كلیداری قورِه‌یش رِونمان كرده‌وه‌، ئه‌و هۆزه‌ هێزی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ككه‌ تایبه‌تی خۆی زانیبوه‌، وه‌ قه‌بووڵیان نه‌ ئه‌كرد كه‌س له‌ به‌رانبه‌ریان رِاوه‌ستێ وبه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان رِه‌فتار بكات، قورِه‌یش باجی له‌ هۆزه‌كانی تر وه‌ر ئه‌گرت، وه‌ به‌ بانێك و دوو هه‌وا رِه‌فاریان ئه‌كرد، و سیاسه‌تی خوی به‌ سه‌ریاندا ئه‌سه‌پاند،كه‌واته‌ شتێكی سروشتیه‌ كه‌ سه‌رۆكان و ئه‌شرِافیانی قورِه‌یش ئایینی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله قه‌بوڵا نه‌كه‌ن چونكه‌ له‌ هه‌مان سه‌ره‌تاوه‌ له‌ قسه‌ گشتیه‌كانی زانیان كه‌ ئایینی ئه‌و له‌ گه‌ڵا ئاینه‌كه‌یان دژه‌، سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌، پێشبینیان ئه‌كرد، هه‌ر چۆنێك بوه‌، ئه‌م ئاینه‌ نوێیه‌، په‌یرِه‌وانی ئه‌بێ و به‌ ناوبانگ ئه‌بێ، جا كارێك به‌و جۆره‌بێ له‌گه‌ڵا ئه‌و هه‌موو خۆ به‌ زل زانینه‌ی قورِه‌یش هه‌ر گیز سازگار نه‌بوو، له‌گه‌ڵا ئه‌و هه‌مووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی سوره‌ته‌كان وئایه‌ته‌كانی سه‌ره‌تا نابێ كه‌ له‌ مه‌ككه‌دا، دابه‌زیبن، وه‌ هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌و شاهیدی تر كه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌، ئه‌تواندری ، گرنگترین هۆو ئامانجی دژایه‌تی كردنی ئه‌وانه‌، له‌ گه‌ڵا پێغه‌مبه‌ری ئیسلام هه‌رله‌ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای بانگه‌وازه‌كه‌ی بژمێرین:

 

1ـ ترسان له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رِه‌زه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی :

به‌ له‌ به‌ر چاوگرتنی رِه‌زه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌به‌سه‌ر مه‌ككه‌وه‌ حاكم بوو، وه‌ قورِه‌یش خوی به‌خاوه‌نی پله‌و پایه‌یه‌كی به‌رز ئه‌زانی وه‌ به‌ شێوه‌ی  حكومه‌تێكی ئه‌شرِافی له‌و شاره‌ فه‌رمانرِه‌وایی ئه‌كرد، سه‌رۆكه‌كانی قورِه‌یش، له‌گه‌ڵا ئه‌و رِه‌زه‌نه‌ هۆزایه‌تیه‌ خوویان گرتبوو، وه‌ رِازی نه‌بوون، بچوكترین له‌كه‌ی پێوه‌ بنوسێ، له‌ كاتێكدا كه‌ یه‌كه‌مین پیرِه‌وانی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌دصلی الله علیه Ùˆ اله گه‌نجه‌كان، چه‌وساوه‌كان، به‌شخوراوه‌كان Ùˆ كۆیله‌كان بوون، وه‌ موحه‌ممه‌دیش خۆی له‌ ئه‌شرِاف Ùˆ سه‌روه‌تمندان نه‌بوو، به‌ڵكو مناڵێكی هه‌تیوبو پاشان گه‌نجێكی هه‌ژار بوو، وه‌ له‌ ناو هۆزی هاشم له‌ پله‌ی دوه‌مدابوو، وه‌ ئه‌بو تالیبی مامیشی له‌ گه‌ڵا ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئه‌شرِاف Ùˆ پشتا Ùˆ پشتێكی باش هه‌بوء، ناودار بوو، به‌ڵام ده‌ستكورت بوو، ئه‌و هۆیانه‌ هه‌موو ده‌ستیان دابوه‌ ده‌ستی یه‌ك Ùˆ هۆشیاریه‌كی بۆ سه‌رۆكانی قورِه‌یش Ù¾ÛŽÙƒ هێنابوو كه‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه Ùˆ اله هه‌رِه‌شه‌ له‌ بناغه‌ی رِه‌زه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیان ئه‌كات، بۆیه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای بانگه‌وازه‌كه‌ی كاتی گه‌نجه‌كان Ùˆ چه‌وساوه‌كان Ùˆ ده‌ربه‌ده‌ره‌كان، په‌یرِه‌ویان كرد نارِازی بوون Ùˆ(شكایه‌تیان برده‌ ڵای ئه‌بو تالیب) نوێنه‌ری قورِه‌یشیان نارده‌ حه‌به‌شه‌، بۆ ڵای نه‌ججاشی وه‌ خۆیان به‌ ئه‌شرافی مه‌ككه‌ ناساند Ùˆ[2] داوایان Ù„ÛŽÛŒ كرد تا كۆچه‌ران بنێرێته‌ دواوه‌. قورئان ئه‌و بیر Ùˆ باوه‌رِه‌ ئه‌شرِافییه‌ی ئه‌وان، كه‌ نارِه‌زایی خۆیان ده‌ربرِیبوو، گوایه‌ بۆچی یه‌كی له‌ ئه‌شرِاف Ùˆ سه‌روه‌تمه‌ندانی مه‌ككه‌ یان تایف نه‌بوه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رمی: [وتیان بۆچی ئه‌م قورئانه‌ بۆ پیاوێكی مه‌زن Ùˆ سه‌روه‌تمه‌ند له‌ یه‌كێ له‌م دوو، شاره‌ (مه‌ككه‌ Ùˆ تایف ) دانه‌به‌زیوه‌][3].

له‌ یه‌كی له‌ ته‌فسیره‌كاندا هاتوه‌، مه‌به‌ست له‌و پیاوه‌ مه‌زنه‌ «وه‌لیدی كورِی موغه‌یرِه‌یه‌» سه‌رۆكی هۆزی به‌نی مه‌خزووم له‌ مه‌ككه‌ و «عوروه‌ی كورِی مه‌سعودی سه‌قه‌فی» سه‌روه‌تمه‌ندی به‌ناو بانگی شاری تایف بوو[4].

له‌ باره‌ی هۆی دابه‌زینی ئه‌و ئایه‌ته‌وه‌، نوسیویانه‌: كه‌ وه‌لید رِۆژێكیان وتبووی چۆن قورئان بۆ موحه‌ممه‌د، دائه‌به‌زی ، بۆئێمه‌ دانابه‌زی ؟ له‌ كاتێكدا من گه‌وره‌و ئاغای قورِه‌یشم [5]. كه‌واته‌ قورِه‌یش له‌ سه‌ره‌تای بانگهێشتی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله نه‌ك به‌ناوی ئاینێكی نوی به‌ڵكو به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌رِه‌شه‌ له‌ رِه‌زه‌نه‌كه‌یان ئه‌كات له‌ به‌رانبه‌ری رِاوه‌ستان.

 

2ـ ترسیان له‌ سه‌روه‌ته‌كه‌یان:

هه‌ندی له‌ پشكێنه‌رانی هاوچه‌رخ ئامانجی ئابوریشیان یه‌كی له‌ هۆیه‌ به‌ هێزه‌كانی به‌ربه‌ره‌كانی قورِه‌یش ژماردوون، چونكه‌ زنجیره‌یه‌ك له‌و ئایه‌تانه‌ كه‌ له‌ مه‌ككه‌ دابه‌زییون به‌ توندی هه‌رِه‌شه‌ له‌ سه‌روه‌تمه‌ندان و پاره‌دۆستان كردوه‌، سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی مه‌ككه‌ -كه‌ له‌ باسی بازرگانی و كلیداری قورِه‌یش باسی سه‌روه‌ته‌كانیانمان كرد- كاتی ئه‌م ئایه‌تانه‌یان بیست هه‌ستی خه‌ته‌ریان ئه‌كرد، وه‌ ئه‌یان زانی له‌گه‌ڵا به‌ره‌وپێش چوونی ئایینی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و اله سوودی ئابووری ئه‌وانه‌ ئه‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، ئه‌وه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كه‌ له‌و ئایه‌تانه‌:

[ئه‌ی موحه‌ممه‌د لێم گه‌رِی له‌گه‌ڵا كه‌سێ كه‌ خۆم به‌ته‌نیا ئه‌وم دروست كردوه‌ و ماڵا و سامانێكی زۆرم پێ داوه‌، وه‌ منداڵانێكی گوێ رِایه‌ڵم داوه‌تێ، وه‌ توانایی و عیززه‌توو ده‌سه‌ڵاتم پێ داوه‌، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ش هێشتا داوای زیادبوونی (ئه‌و شتانه‌م لێ) ئه‌كات، با وازبێنی (له‌وه‌ چونكه‌ هیچ كات ئه‌و شته‌ی ناده‌ما) به‌راستی ئه‌و ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ به‌ درۆ ئه‌زانی] [6].

[وه‌ ئه‌و ئه‌خه‌ینه‌ ناو دۆزه‌خی تاوێنه‌ر، تۆ چو زانیت دۆزه‌خی تاوێنه‌ر چیه‌، ئاگرێكه‌، نه‌شت ده‌هێڵێته‌وه‌ و نه‌شت به‌ره‌ڵا ئه‌كات، سوتێنه‌ر و هه‌ڵقرچێنه‌ری ئاده‌میزاده‌] [7].



1 2 3 4 next